لە ئامەد جەماوەر پۆل پۆل پرسەی سەید ئەڤران بەسەر دەکەنەوە
لە ئامەد جەماوەر پۆل پۆل پرسەی سەید ئەڤران بەسەر دەکەنەوە، کە چەند رۆژ لەمەوبەر بەھۆی نەخۆشی دڵەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەھید بوو.
لە ئامەد جەماوەر پۆل پۆل پرسەی سەید ئەڤران بەسەر دەکەنەوە، کە چەند رۆژ لەمەوبەر بەھۆی نەخۆشی دڵەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەھید بوو.
سەید ئەڤران، خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد، نووسەر و ڕۆژنامەوان ڕۆژی ٢٢ی ئەیلول لە نەخۆشخانەیەکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوو. بنەماڵەی ئەڤران لە ماڵی خۆیان لە ناوچەی هێنێ-ی سەر بە ئامەد پرسەیان داناوە.
شاندێک کە لە ئەندامانی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لەو بنەماڵانەی لە لانکەی شارستانییەتدا بێسەروشوێن بوون (مەبیا-دەر)، کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوان (توھایدەر)، کۆمەڵەی زانایانی ئایینی ئامەد، دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا (مەد دەر)، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز و چەندین کەسی دیکە پێکھاتبوون، سەردانی پرسەی ئەڤرانیان کرد. لە پرسەکەدا دروشمی "شەهید نامرن" وترایەوە.
ھاوکات بە خولەکێک بێدەنگی ڕێز لەو کەسانە گیرا کە لە تێکۆشانی ئازادیدا شەھید بوون. پاشان کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە قسەی کرد و وتی: تەرمەکانی ئەم گەلە لەناو سندوقدا ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێت. تەرمەکانمان ئەشکەنجە دەدەن. ئەمڕۆ لە ھێنێ دەرگای هەموو ھۆڵەکانی پرسە داخراون و ئەمەش کارێکی نامرۆڤانە. ئەوەی دەکرێت نا ئەخلاقییە، ئەشکەنجەیە".
بایندر جەختیکردەوە، لەسەر ڕێی ئەڤران درێژە بە ڕێپێوانەکەیان دەدەن و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "لە کەسایەتی سەید ئەڤراندا، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. ئێمە ئەو ئەشکەنجەیەیی بەرامبەر تەرمەکان دەکرێت قبوڵ ناکەین. ئەم دەوڵەتە ھیچ بنەمایەکی ئایینی، ڕەگەزی و هیچ شتێک لەبەرچاو ناگرێت. بەخۆیان دەڵێن؛ 'ئێمە موسڵمانین'، بەڵام هیچ نیشانەیەکی موسڵمان بوونیان تێدا بەدی ناکرێت. تا ئەو کاتەی گەلەکەمان ئازاد دەبێت، ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت".
ژ.ن