لە ئامەد لە ژێر چاودێری پۆلیسدا نوسینی کوردی سەر ڕێگاکان ڕەشدەکرێنەوە

لە ئامەدا گروپێک لە ژێر پاراستن و چاودێری پۆلیسدا نوسینە کوردییە ڕێنمایکارەکانی سەر ڕێگاکان ڕەشدەکەنەوە.

لە ئامەدی باکووری کوردستان نوسینە ڕێنمایکارەکانی "هێواش بەرەوە" و " پیادەت لە پێشە" کە لەسەر ڕێگای هاتوچۆی هاوڵاتییان نوسرابوون، لە لایەن گرپێکەوە و لە ژێر چاودێری پۆلیسدا ڕەشدەکرێنەوە. تەنها نوسینە ڕێنمایکارە تورکیەکە هێڵراوەتەوە. کارەکەش لە لایەن گروپێکی چوار کەسیەوە کراوە کە بە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە هاتوون و پۆلیسیان لەگەڵ بووە.