لە ئامەد رەشبگیریەکان شەرمەزارکرا

لە بەردەم دادگای ئامەد رەشبگیرییەکان شەرمەزار کرا و پەیامی ' میدیای ئازاد بێدەنگ ناکرێت' بڵاوکراوەیەوە.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەد و لەسەر بڕیاری سێیەمین دادگای سزاکانی سوڵحی ئامەد، بڕیاری گرتنی ٢٠١٦ رۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار، پارێزەر، هونەرمەند و ئەندامانی سەندیکاکان  درا. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکدا بۆسەر ماڵان، ١٣٤ کەس دەستگیرکران. دواتر ١٤ کەس بۆ دادگا بڕان. دادگا بڕیاری گرتنی دەستگیرکراوەکانیدا.

لە پێشەنگایەتی رێکخستنی پارتی چەپی سەوزی ئامەد لەبەردەم دادگای ئامەد کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدرا و زۆر پارت و رێکخراو بەشداریان کرد.

سەرحەد ئەرەن جێگری هاوسەرۆکی گشتی کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە قسەی کرد و ئۆپراسیۆنەکە وەک ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەقەڵەمدا.

ئەرەن باسی ئەوەی کرد کە پەیوەندی ئۆپراسیۆنەکە بە هەڵبژاردنەکانەوە هەیە و وتی، " دادگا هاوبەشی ئۆپراسیۆنە. ئێمە سەرمان دانانەوێنین بۆ دادگایەکی بەم شێوەیە. نوێنەری مافەکانی مرۆڤ و یاساناسەکان دەستگیرکراون و پێویستە هەڤاڵەکانمان ئازاد بکرێن."

دواتر دروشمی ' فشارەکان ناتوانن بمان شکێنن و میدیای ئازاد دیل ناکرێت' وترایەوە.

ف.ق