لە ئامەد و مێردین نەورۆز پیرۆزکرا

لە ناوچەکانی ئامەد و گوندەکانی مێردین جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا.

ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ڕێکخستنی هەدەپە لە ئامەد و ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی سور، لە چوارچێوەی خەباتی نەورۆزدا لە گوندەکانی قەدیا مەزین و سماکیی سوور لەگەڵ گەل کۆبونەوە. شاندەکە سەرەتا سەردانی گوندی قەدیا مەزنی کرد و لەوێ دوای قسەکانی تاشچیئەر دەست بە هەڵپەڕکێ کرا و نەورۆز پیرۆزکرا.

تاشچیئەر رایگەیاند، لە نەورۆزدا پێویستە کۆبنەوە و لە بەرانبەر زوڵم دەنگمان بەرز بکەینەوە. نەورۆزی ٢٠١٣ی بەبیرهێنایەوە کە لە نەورۆزدا نامەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خوێندرایەوە و وتی، " بەڕێز ئۆجالان رایگەیاندبوو، پرسە داخراوەکە پێویستە بە رێگەی سیاسی و ئاشتیانە چارەسەر بکرێت. بۆ ئازادی گەلی کورد پێویستە نەورۆزی ئەمساڵ لە نەورۆزی ٢٠١٣ قەلەباڵغتر بێت."

فارقین

لە ١ گوندی ناوچەی فارقینی ئامەد نەورۆز پیرۆزکرا. ڕێکخستی هەدەپەی فارقین لە چوارچێوەی خەباتی نەورۆزدا سەردانی گوندەکانی کرد. هەرچەندە بەفر دەباری و کەشوهەوا سارد بوو، لە گوندەکان ئاگر هەڵکرا و هاوڵاتیان بە گۆرانی کوردی هەڵپەڕین و نەورۆزیان پیرۆزکرد. لە ئاهەنگەکاندا دروشمی وەک ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' ژن، ژیان ، ئازادی' وترانەوە.

پیران

ڕێکخستنی هەدەپەی پیران لە هەرێمی تێرکان سەردانی گوندی شێخ سەلەمەنتۆ کرد و بڵاوکراوەی بڵاوکردەوە. دواتر دانیشتوانی گوندەکە لە گۆڕەپانی گوندەکە کۆبونەوە و ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد. هاوڵاتیان لە دەوری ئاگر هەڵپەڕین.

رەزان

گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد، ڕێکخستنی هەدەپە لە رەزان و ڕێکخستنی دەبەپە لە رەزان و رەمزیە توسون پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد لە کۆڵانی ئەرزان ئەمەک، ساکاریا و لە گەڕەکی ساغلک ئوجاخی و بازار لەگەڵ گەل و دوکاندارەکان کۆبونەوە. شاندەکە داوای لە هەموو کەسێک کرد کە بەشداری لە نەورۆزی ئامەددا بکەن.

مێردین

کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز و ڕێکخستنی هەدەپە و دەبەپەی ناوچەکانی مێردین، خەباتی خۆی بۆ ئامادەکاری نەورۆز بەردەوامی پێدەدات. لە چوارچێوەی کار و خەباتدا، ئەمڕۆ سەردانی زۆر گوندیان کرد. لە سەردانەکاندا ئاگر هەڵکرا و لە دەوری ئاگر بە هەڵپەڕکێ نەورۆز پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکاندا هاوڵاتیان دروشمی ' بژی نەورۆزیان' وتەوە.

ف.ق