لە ئامەد و مەڕەش قڕکردنی سیاسی: ١٩ کەس دەستگیرکران

لە ئامەد و مەڕەش لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی سیاسیدا ١٩ کەس دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێپرسینی داواکاری کۆماری ئامەددا، بڕیاری دەستگیرکردنی ٢٢ کەس درا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەست بە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی کرا و لە ئەنجامدا ١٨ کەس دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە و ٢٤ کاتژمێر پارێزەران ناتوانن دەستگیرکراوەکان ببینن.

مەڕەش

ل ناڤچەیا گوکسون یا مەڕاشی لە سەرداگرتنی قڕکردنی سیاسیدا ئەنجامێکی هەدەپە دەستگیرا و بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە گواسترایەوە و دواتر لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری مووشدا رەوانەی زیندانکرا. باسی ئەوە دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت.

ف.ق