لە ئامەد وۆرکشۆپی 'پەروەردە بە زمانی دایکی' ئەنجام درا

لقی ئەگیتەم سەنی ئامەد وۆرکشۆپێکی بە ناوینشانی "پەروەردە بە زمانی دایک بەرەو چارەسەری: دەرفەتە هەنوکەییەکان، ئاستەنگی، پێشنیار" ئەنجام دا.

لقی سەندیکای خەباتکارانی زانست و پەروەردە (ئەگیتەم-سەن)ی ئامەد وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "پەروەردە بە زمانی دایک بەرەو چارەسەری؛ دەرفەتە هەنووکەییەکان، ئاستەنگی، پێشنیار" لە کەلتووری ئامەد (ناوەندی کۆنگرەی گەورە شاری شارەوانی) لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد ئەنجام دا.

پسپۆرانی زمانەوانی، ئەکدیمیستان، ڕۆشنبیران و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداری وۆرک شۆپەکە بوون. لە سەرەتادا بە ناوی لقی ئەگیتەم سەنەوە، فاروق ئەرجان سەبارەت بە ۆورکشۆپەکە دەقێکی نوسراوی خوێندەوە.

پاشان ئەندامی کۆمیسیۆنی زمانی کوردی سەندیکای ئامەد موسلم دالار بە ناونیشانی "لە یاسایی تورکیادا پرسی پەروەردە بە زمانی دایک" و ئەندامی کۆمیسیۆنی زمانی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهەدە) سەرحەد هەزار بە ناونیشانی "لە یاسایی نێونەتەوەیی و ڕاگەیاندراوەکاندا پاڵپشتی پەروەردەیی زمانی دایک" و هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی کەلتوور، زمان و هونەری دەم پارتی پارێزەر جەمیلە تورهالی بە ناونیشانی "لە سەردەمێکی نزیکی تورکیادا گفتوگۆکان لە گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی لەسەر پەروەردەی بە زمانی دایک" ساڵیحە زۆرلو قسەیان کرد.

لە وۆرک شۆپەکەدا پارێزەر موسلم دالار قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە سەردەمی عوسمانییەکاندا دەستی پێکرد و تاوەکو ئەمڕۆ ئەم فشارانە لەگەڵ دەوڵەت نەتەوە زیادی کردوە و گوتی: "بە یاسا زمانی کوردی قەدەغە کرا. قسەکردن بە کوردی سزایە. بۆ ئەوەی کارمەندانی کورد کار نەکەن، سیاسەتی پەروەردەیی و توانەوە دەستی پێکرد. لە یاسایی ١٩٢٤ و ٦١دا دەستنیشانکراوە تورکی زمانی فەرمییە و دوای کودەتایی ١٩٨٠ ئەمە بە فەرمی ناگۆڕدرێت و هەروەها لە دوای دەستووری ساڵی ١٩٨٠، زمانی کوردی لە شەقامەکان، لە گۆرانییەکاندا و لە ئاهەنگەکاندا قەدەغەکرا.

موسلم دالار ئاماژەی بەوەشدا پەروەردە بە زمانی کوردی بۆ کوردان پرسێکی مەزنە و جەختی کردەوە باشکردنی زمانی کوردی گرێداری دیموکراتیکبوونی تورکیایە.