لە ئاڤاشین گەریلا چالاکی ئەنجامدا: ٣ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە ئاڤاشین چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.
گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە ئاڤاشین چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.
راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە ئاڤاشین:
٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٠٠ تاوەکو ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕ لە وەرخاڵێ بۆردومانکران.
٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ لەدژی داگیرکەران کە دەیانویست بۆ ناو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن، چالاکی ئەنجامدران. لە بەرەی یەکەمدا چالاکی بە چەکی سووک ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. لە بەرەی دووەمدا لە داگیرکەراندرا و لەوێش داگیرکەرێک سزادرا. تاوەکو کاتژمێر ١٧:٠٠ ناو بە ناو شەڕ بەردەوام بوو. لە ئەنجامی شەڕدا داگیرکەران کشانەوە. سەنگەرەکانی شەڕ بۆ فڕۆکە بۆردومانکران. کاتژمێر ٢١:٣٠ کۆمەڵێک داگیرکەر کە دەستیان بە جووڵە کردبوو، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە کوژران و بریندارکران نەزانرا. لە هەمانکاتدا بە چەکی قۆڕس بە هەلیکۆپتەری شەڕ و سکۆرسکی هێرش ئەنجامدرا و هەوڵدا پێشڕەوی بکەن.
٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپابی گردی سۆر لەدژی داگیرکەران کە هەوڵیاندا بۆ ناو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن چالاکی ئەنجامدرا. لەوێ داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو. داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت، کشانەوە.
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە و زانیاریەکان لەبارەی هێرشەکانەوە بەم شێوەیەن:
٢٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٩:٤٠ و ٢١:٣٠ هەلئکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گردی سلێمان دەستیان بە جموجووڵ کرد و ئاڵۆگۆڕیان بە هێزەکانیان کرد. هەمان شەو کاتژمێر لەنێوان ٠١:٠٠ و ٠١:٣٠ گردی سۆر و دەوروبەری گوندی هەرکێ و گۆڕەپانی وەرخاڵێ بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران.
٢٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠١:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانەکانی قاشورێ و زەویەکانی گوندی ئۆرێی مەتینا دەستیان بە جووڵە کرد. گوندی ئۆرێ هەم بە هەلیکۆپتەر و هەم بە ئۆبۆس و هاوەن لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بۆردومانکرا."
ف.ق