لە ئێلح بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا پرسە دانرا
بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک شەهیدکرا لە ئێلح پرسە دانرا، بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکە کرا.
بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک شەهیدکرا لە ئێلح پرسە دانرا، بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکە کرا.
دەوڵەتی تورک لە ناوچەی سەیدسادقی سەر بە سلێمانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدار (سیها) ئۆتۆمبیلێکی ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازادی بۆردوومان کرد. لە بۆردوومانەکەدا ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدبوون، بۆ ڕۆژنامەنووس تارا لە گەڕەکی کولتوری ئێلح کە زێدی خۆیەتی، پرسە دانرا.
کۆمەڵەی چاندی یەکێتی و پشتیوانی و هاوکاری لە بنەماڵەی بێسەروشوێنانی لانکەی شارستانییەت (مەبیا-دەر) و پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) مەرال دەنیش بەشتاش، زەینەب ئۆدونجو و محەمەد ڕوشتو تریاکی، بەڕێوەبەرانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی ئامەد و ئێلح، دایکانی ئاشتی، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و زۆرێک لە هاوڵاتیان بەشێوەی جەماوەری بەشداری پرسەکەیان کرد و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەکەی کرد.
پرسەکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.