لە ئێلح گەل بەرخۆدان دەکات: بێ سەرۆک ژیان نابێ
پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی ناڕەزایەتییان دژی قەیوم نیشاندا، گەل بە درووشم وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.
پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی ناڕەزایەتییان دژی قەیوم نیشاندا، گەل بە درووشم وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.
چالاکییەکان دژی کودەتای قەیوم لەسەر شارەوانی ئێلح بەردەوامە. گەل لە پارکی یەڵماز گونەی تا چوارڕیانی باسین ڕێپێوانیان کرد و هەڵپەڕکێیان کرد.
پاش چڕینی گۆرانی، پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاو هێرشیان کردە سەر گەل، گەل بە درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بەرخۆدان ژیانە" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ئەردۆگان قوربانی ئۆجالان" وەڵامیان دایەوە.
پاش هێرشەکە گەل بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرەو دۆرتیۆل ڕێپێوانیان کرد، پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاو هێرشیان کردە سەر گەل. گەل بە درووشم وەڵامی دایەوە، پۆلیس دیسان هێرشیان کرد، بەڵام گەل پاشەکشەیان نەکرد، کارگەکانی دەوروبەریش زیانیان پێ کەوت.
کاسبکارانیش ناڕەزایەتییان بەرامبەر پۆلیس دەربڕی. پەرلەمانتاری سێرت، سەباحەت ساریتاش ناڕەزایەتی دەربڕی و گوتی: "خەڵک لە ئێوە بێزاربوو، ئێوە زیانی زۆر بەم گەلە دەگەیەنن"، لە هێرشەکەدا ژنێک گولـلەی پلاستیک بەر قاچی کەوت و بریندار بوو.
بەرخۆدانی گەل بەردەوامە و چالاکی لە شەقامەکانیشدا بڵاوبووەتەوە.