لە ئێلح هەزاران کەس بەرخۆدان دەکەن
هەزاران کەس دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئێلح ڕێپێوانیان کرا، پەیامدرا "تا ئەم بڕیارە نەکشیننەوە، گەلی کوردستان ڕادەپەڕێت. بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
هەزاران کەس دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئێلح ڕێپێوانیان کرا، پەیامدرا "تا ئەم بڕیارە نەکشیننەوە، گەلی کوردستان ڕادەپەڕێت. بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی دانانی قەیوم لە شارەوانی ئێلح سێ ڕۆژە بەردەوامە. جەماوەر لە پارکی یەڵماز گونەی و گەڕەکی کەلتوور و شەقامی سەید بیلال کۆبوونەوە، لە سێ قۆڵەوە بە بەرزکردەوەی درووشـم دەستیان بە ڕێپێوان کرد. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک و یەشیل ئیشک و چالاکوانانی تەژەئا و ئەسەپە و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان بەشداربوون. جەماوەر بەرەو شەقامی گوڵستان ڕێپێوان دەکەن.
جەماوەر لە گەڕەکی کەلتوور کۆبوونەوە، بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" تا چوارڕیانی باسین ڕێپێوانیان کرد، دواتر ڕوویانکردە بنکەی پۆلیس و هاواریان کرد "هۆشداری هۆشداری، شارەوانییەکانییەکەمان چۆڵ بکەن".
جەماوەر بە ئامادەبوونی کەسکین بایندەر لە پارکی یەڵماز گونەی کۆبوونەوە، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" ڕێپێوانیان کرد. کەسانی دەوروبەر بە بەرزکردنەوەی هێمای سەرکەوتن پشتگیریان دا. کاتێک گەیشتەن خاڵی کۆبوونەوە، درووشمی "قەیوم دزە"یان بەرزکردەوە.
جەماوەر لەبەردەم گۆک تاکسی لە شەقامی سەید بیلالەوە بە بەرزکردنەوەی درووشم ڕێپێوانیان کرد، هاولاتیان بە هەلهەلە و درووشم پشتگیریان پیشاندا. ڕێپێوانەکە شەقامی گوڵستان بەردەوام بوو. هاوسەرۆکی شارەوانی گوڵستان سۆنوک و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و گەنجان بەشداربوون.
پەرلەمانتاری دەم پارتی سەباحەت ئەردۆگان ساریتاش لە چواڕیانی باسین ڕایگەیاند تا ئەم بڕیارە نەکشێنرێتەوە گەلی کوردستان ڕادەپەڕێت، گوتی: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین. ئێمە لێرەین و ڕاپەڕیوین و بەرخۆدان دەکەین. بێگومان سەردەکەوین".
هەزاران کەس لە چوارڕیانی باسین کۆبوونەوە و پێکەوە درووشمیان بەرزکردەوە.