لە ئێلح ناڕەزایەتی: بەرخۆدانمان لە هەموو جێیەک بەردەوام دەبێت
شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان لە سلێمانی، لە ئێلح شەرمەزارکرا. پەیامدرا: "دژی هێرشەکان لە هەموو جێیەک بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت".
شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان لە سلێمانی، لە ئێلح شەرمەزارکرا. پەیامدرا: "دژی هێرشەکان لە هەموو جێیەک بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت".
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئێلح پەیوەست بە هێرشکردنە سەر خەباتکارانی چاپەمەنی ئازادی لە ناوچەی سەیدسادقی سەر بە سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، لە گەڕەکی پازاریەری ئێلح ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان ئامادەبوون.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح سۆنگول کۆرکماز گوتی: "دژی ئەم هێرشانە تێکۆشان و بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت. ناتوانن پاشەکشە بە گەلی کورد بکەن. دیسانەوە گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە".
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئێلح، زەینەب ئۆدونجو ڕایگەیاند بەرامبەر هێرشەکان سەر نەوی ناکەن، گوتی: "بانگەواز لە حکومەتی پەدەکە دەکەین، دەست لەم شێوازە هاوکارییە بەردەن، هەوڵبدەن بۆ بەدەستهێنانی مافی کوردان لە چوار پارچەی کوردستان".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.