لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێران چوار کۆڵبەر کوژران و بریندرابوون
لە ئەنجامی هێرشێکی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، ٤ کوڵبەر کوژران و بریندرابوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، ٤ کوڵبەر کوژران و بریندرابوون.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوێنێ هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر گروپێک لە کۆڵبەران.
بە پێی هەواڵەکان ، لەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی “ڕەئوف دارینە” خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوەخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.
هەروەها لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، کە لە خاڵی سنووریی ‘بەرویشکانی’ بانە ڕوویداوە، ژمارەیەک ترلە کۆڵبەران بۆ ئەوەی نەکەونە بەر گولـلەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، هەڵهاتوون و لە ئەنجامدا ٣ کۆڵبەرانە لە بەرزایی کەوتووەنەتە خوارەوە.
تا ئیستا ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بەناوی “ڕزگار ڕەحیمی” ئاشکرابووە.
ک-ش