لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە جزیر ٩ کەس دەستگیرکران
دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد لە ناوچەی جزیری پارێزگای شرنەخ هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و ٩ کەسی دەستگیرکرد.

سەربازان و پۆلیسی سوپای تورک بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گەڕەکی یوسف-یان لە شارۆچکەى جزیر گەمارۆدا و دەستیانکرد بە هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لە کاتی هەڵکوتانە سەر چەندین ماڵ و تێک و پێکدانی کەلوپەلەکانی ناو ماڵەکان ٩ کەسیان دەستگیرکرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زەینەب ئەجەر، چیمەن ئەجەر، ئازاد بایرام، سادق بایار، فەرهاد سیرکەچی، سەدین بۆزکورت، سەید یاشار، تایبەت ئاسیکەر و شوکرو ئەلچی دەستگیرکران.
ئەو دەستگیرکراوانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە براون بۆ ئاسایشی شرناخ.
ژ.ت