لە ئۆپراسیۆینی پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی مەبیادەر؛ چەندین کەس دەستگیرکران

دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی گەلی کورد دووەمین ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی لە دژی مەبیادەر ئەنجامدا و چەندین کەسی دەستگیرکرد.

پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢٧ی شوباتدا هەڵیکونتایە سەر کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) و چەندین کەسیان لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە و بەڕێوەبەران و ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە دەستگیرکرد.

دەوڵەتی تورک دووبارە و لە بەردەوامیی هەوڵە پاکتاوکارییەکانیدا ئۆپۆاسیۆنێکی تری لە دژی مەبیادەر ئەنجامدا و هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەیاندا بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە شێخموس تورک تەمەن ٨١ ساڵ، یڵدز داملا، عایشە توتماز، حەلیمە تۆپوز، ئایسەل پەهلیڤان و سەعید بۆرات و چەندین کەسی تریان دەستگیر کرد.

کەسە دەستگیرکراوەکان براوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەوڵەتى تورک لە ئامەد.

هەر دوێنێ دەوڵەتی تورک سزای زیندانیکردنی بەسەر دایە مریەم سۆیلوی تەمەن ٧٩ ساڵ و ئەندامی مەبیادەر و خاتون ئاسڵانی تەمەن ٧١ ساڵ دا سەپاند.

ژ.ت