لە ئێران سزای زیندان بۆ کوردێک بڕایەوە
سزای ٣ ساڵ زیندان بەسەر ئیدریس کارسازی خەڵکی شاری سنۆی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپێندرا.
سزای ٣ ساڵ زیندان بەسەر ئیدریس کارسازی خەڵکی شاری سنۆی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپێندرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، کە هاووڵاتییەک بە ناوی ئیدریس کارسازی تەمەن ٤٧ ساڵ کە خەڵکی شاری شنۆیە و لە مانگی حوزەیراندا دەستبەسەرکرابوو، سزای زیندانی بۆ بڕایەوە.
روونیشیکراوەتەوە، لە مانگی ئەیلولدا، دادگای شۆڕش لە شاری شنۆ بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ حزبە بەرهەڵستکارەکان سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەر ئیدریس کارسازیدا سەپاندووە.
جێگەی باسە هێزەکانی ئێران بە بێ فەرمانی دادگا، لە حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ئیدریس کارسازی لە شنۆ و دەستبەسەریان کردبوو.