لە ئێران ژمارەی ئەو ژنانەی لەسێدارەدراون زیادی کردووە
راگەیەنرا لە ئێران لە ساڵای ٢٠٢١دا ژمارەی ئەو ژنانەی لە سێدارەدراون ٢٥٪ زیادی کردووە.
راگەیەنرا لە ئێران لە ساڵای ٢٠٢١دا ژمارەی ئەو ژنانەی لە سێدارەدراون ٢٥٪ زیادی کردووە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە نەرویجە و رێکخستنێکی کۆمەڵایەتی بە ناوی ' پێکەوە لەسێدارەدان رابگرین' کە ناوەندەکەی لە فەرەنسایە، لەبارەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران ١٤مین راپۆرتی خۆیان بڵاوکردەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، " ئێران بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمیەکەی بە بەهێزی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، بەڵام لە هەمانکاتدا لەو وڵاتە پێشێلکاریەکان بەردەوامن."
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە سزای کوشتن لەدژی ئۆپۆزسیۆن، وەک ئامرازێکی فشار بەکاردەهێنرێت.
هەردوو رێکخراوەکە رایانگەیاند لە ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم ٣٣٣ کەس لەسێدارەدراون. ئەوەش لە لاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٦٧ کەس لەسێدارەدرابوون و رێزەی لەسێدارەکان ٢٥٪ زیادی کردووە.
رێکخراوەکان ئەم دۆخەیان بە کارەسات و مەترسیدار لەقەڵەمداوە و رایانگەیاندووە کە دوای ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی لە ساڵی ٢٠٢١دا بووە سەرۆک کۆمار لەسێدارەدان زیادی کردووە و نیوەی ساڵی ٢٠٢١، بەپێی ساڵی ٢٠٢٠ لەسێدارەدان دوو ئەوەندە زیادی کردووە.
لە هەمان راپۆرتدا هاتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٩ ژن لەسێدارەدراون، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە ١٧ ژن. راگەیەنرا کە ئەو ژنانە لە تەمەنی کەمدا بوون و هەندێکیان منداڵ بوون.
لە راپۆرتە ١٠٠ لاپەڕەییەکدا هاتووە، ١٢٦ کەس بەهۆی بازرگانی مادەی هوشبەرەوە لەسێدارە دراون.
لە ئێران ١٧ ژن لەسێدارەدراون کە ١٢ کەسیان بەهۆی تاوانی کوشتن بووە. رێکخراوەکان ئاماژەیان بەوەدا کە ژمارەی زۆریان بەهۆی کوشتنی هاوسەرەکانیانبووە و ناڕەزاییان دەربڕی کە هاوسەرەکانیان توندوتیژیان لەدژی ژنان ئەنجامداوە.
ف.ق