لە ئەرخەنی قڕکردنی سیاسی: ٥ کەس دەستبەسەرکران

لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە ئەرخەنی پێنج کەس کە هاوسەرکانی پێشووی شارەوانیشیان لەناودایە دەستبەسەرکران.

لە ئامەد و ناوچەکانی دەوروبەری لەبەرەبەیانیدا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی و سێ ەسی دیکەیان دەستبەسەرکرد.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٣دا، ئەو پێنج کەسە دەستبەسەرکران و بریاردرا کە تا ٢٤ کاتژمێر نەتوانن چاویان بە پاڕێزەرانیان بکەوێت.

ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون: هاوسەرۆکی پێشووی ئەرخەنی ئەحمەد کایا و هاوسەرۆکی پێشووتر رەمەزان کارتلمش، یاریدەدەرانی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی گوڵستان پۆڵاد، ئەسوەری مالکۆچ و جاویدان یامان.

هـ . ب