لە ئۆستورالیا و فەڕەنسا گەل بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەنگ دەدات
دەنگدان لە ئۆستورالیا و فەڕەنسا بەردەوامە. کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز، گەلی بردە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
دەنگدان لە ئۆستورالیا و فەڕەنسا بەردەوامە. کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز، گەلی بردە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
هەڵبژاردن لە نەمسا، ئەمڕۆ دەستی پێکرد. لەسەرلەبەیانییەوە گەل سەردانی کونسوڵخانەی تورکلە سیدنی دەکات.
کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی جەپی سەوزی نەمسا، بۆ ئەوەی گەل بباتە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگی بە پارتی چەپی سەوز بدەن، لە سیدنی بە دروشمی ' ئێمە لێرەین، پێکەوە دەیگۆڕین – دیسان ئێمە' گەل کۆبووە. زییا پیر پەرلەمانتاری پێشووی ئامەد لەگەڵ گەل کۆبووە. پیر باسی گرنگی هەڵبژاردنەکان کرد و بۆ پارتی چەپی سەوز داوای لە گەل کرد دەنگ بدەن.
فەڕەنسا
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ماریسلیا، ستراسبۆرگ، نانتیس، بۆردۆی شارەکانی فەڕەنسا، ٣٩٧ هەزار و ٨٦ کەس دەتوانن دەنگ بدەن. دەنگدانی ئەو شارانە لە ٩ی ئایار دەست پێدەکات.
لە نانتیس رۆژەکانی شەممە و یەکشەممە بۆ هەڵبژاردند دیاریکرابوو و دوو سندوق دانراون.
رۆژی سێیەمی دەنگدان، کوردستانیان و خەڵکی تورکیا لە نانتیس و شارەکانی دەوروبەری سەردانی کونسوڵخانەی تورکیا لە نانتیس کرد و دەنگی خۆیاندا.
هۆزان عەلی گول ئەندامی تەڤدەم، نوێنەری جەهەپە رەئۆف تۆکتەمیر، ئەمینە یاناک، موسلیم یاناک و فادیمە هەزەر ئەندامانی پارتی چەپ، بانگەوازیان لە کوردستانیان و خەڵکی تورکیا کرد لە ئەوروپا کە دەنگی خۆیان بدەن.
ف.ق