لە ئیلام یادی شەهید محەمەد حسێن شەهبازی (عەگید رۆژهەڵات) کرایەوە
سەرباری گوشاری هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران، مەراسیمی یاد و رێزلێنان لە شەهید عەگید رۆژهەڵات (محەمەد حسێن شەهبازی) لەلایەن بنەماڵە و کەسوکارییەوە لە زێدی خۆیدا، بەڕێوەچوو.
سەرباری گوشاری هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران، مەراسیمی یاد و رێزلێنان لە شەهید عەگید رۆژهەڵات (محەمەد حسێن شەهبازی) لەلایەن بنەماڵە و کەسوکارییەوە لە زێدی خۆیدا، بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بنەماڵەى شەهید محەمەد حسێن شەهبازی لە رۆژی ١ی حوزەیران / ١١ی جۆزەردان و سەرباری گوشاری زۆری هێزە سەرکوتکارەکانی رژێمی ئێران، بە رێکخستنی مەراسیمێک یادی ئەو شەهیدەی رێگای ئازادیی کورستانیان بەرز راگرت.
دانیشتوانی گوندی قەنات ئابادی سیروان لە ناوچەى شیروانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژی ٢ی حوزەیران / ١٢ی جۆزەردان بە بەشداریکردنیان لە پرسە و یادی شەهید عەگید رۆژهەڵاتدا، یادی ئەو شەهیدەیان بەرز راگرت و وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، ستایشی تێکۆشان و خەباتی شەعید عەگید رۆژهەڵاتیان کرد.
محەمەد حسێن شەهبازی ناسراو بە عەگید رۆژهەڵات لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ / ٢٩ی خاکەلێوە هاوڕێ لەگەڵ دوو گەریلای دیکە بە ناوەکانی مەحمود عیسا ناسراو بە (شەڕڤان کۆبانی) و ئەکرەم ئاکتورک ناسراو بە (چەکدار جودی) لە بۆردومانی ئاسمانیی سوپای تورکی داگیرکەردا لە ناوچەى مەتینا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە بڵاوکردەوەى راگەیاندراوێک، شەهید عەگید رۆژهەڵاتی بە سیمبول و هێمای نەتەوەی کەلهوڕەکان و فەرماندەیی نمونەیی ئاپۆیی ناساندبوو.
ژ.ت