لە زاگرۆس جەژنی نەورۆز: سالی ٢٠٢١ سالێکی دژوار دەبێت
لە هەرێمی زاگرۆس کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانی ئازادیدایە، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی بەڕێوە چوو.
لە هەرێمی زاگرۆس کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانی ئازادیدایە، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی بەڕێوە چوو.
بە ناوی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل( نەپەگە) ئامەد مالازگەرت بەشداری مەراسیمی پیرۆزبایی لە هەرێمی زاگرۆس بوو.
لە دەیان هەرێمەوە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە مەیدانی مەراسیمەکەدا ئامادە بوون.
مالازگێرت ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆز لە گەریلا، ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، بنەماڵەی شەهیدان و وڵاتپارێزەکان پیرۆزکرد.
' ساڵی ٢٠٢١ گەلیک دژوار بێت'
مالازگێرت وتی، " ساڵی ٢٠٢١ گەلیک دژوار دەبیت. لە چیا، دەشت و شارەکانی کوردستان هەتاکوو گەورەشارەکانی تورکیا شەڕ دژوار دەبێت. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کە شەڕ لە ناوشارەکاندا بڵاو نەبێتەوە، دەبێت کە ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەنجام بدات. لە ساڵی ٢٠١٧ بەم لاوە لە گەلێک دەڤەری جیهان ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەنجام داوە و لە ئەنجامیشدا شەڕێکی دژووار ڕوویدا. بەڵام ئەو ئەنجامەنەی کە دەیانویست بەدەستیان نەهێنا. ئەگەر لە یادتان بێت، دەوڵەتی تورک لە نەورۆزی ٢٠١٧ دا دەیوت کە پەکەکە تەواو دەبێت و باوەڕی بەمە کردبوو. هەندێک وڵات هاوکارییانی کرد، ئامیری پێشکەوتووی دا پێیان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان زیاد کرد و پشتیان بەو تکنیکە پیشکەوتووانە بەست. بەم شێوەیە حەسابیان بۆ لەناوبردنی پەکەکە دانابوو. خۆیان بۆ ئەمە سەفەربەر کرد.
' هێزی دەوڵەتی تورک بەشی لەناوبردنی گەریلا ناکات'
مەلازگێرت دەستنیشانیکرد کە پەکەکە نە سالی ٢٠١٧ نە دوای ئەوەیش لەناو نەچوو و وتی" ئێوە دەبینن کە ئێمە نەورۆزی ٢٠٢١ پیرۆز دەکەین."
مەلازگێرت وتی، " هێزی دەوڵەتی تورک بەشی لەناوبردنی گەریلا ناکات" و بەم شێوەیە بەردەوامیدا بە قسەکەنی، " باشە سەرچاوەی ئەوە چییە؟ ئەو رەنج، فیداکاری و بەرخۆدان لە کامە هێز سەرچاوە دەگرێت و وزە دەگرێت؟ بنگەی پتەوە. بنگەی ڕۆحی تێکۆشانی مەزلووم دۆغان، کەماڵ پیر، خەیری دوورمووش، ڕەوشەن و گەلێک پیشەنگی پەکەکەیە."
مالازگێرت ئەوەی هێنایە سەر زمان کە ئەوان بەم ڕۆحە و ئیرادەی ٤٠ ساڵە لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک تێکۆشان دەکەن و دەستنیشانیکرد کە دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی کورد و کوردستان، پەکەکە وەک تاکە ئاستەنگێک دەبینێت، هەربۆیە ئەوەندە هێرش دەکات.
' هەتاکوو پەکەکە هەبێت کەس ناتوانیت کوردستان لەناو ببات'
مالازگیرت وتی، " ئەوە باش بزانن کە هەتاکوو پەکەکە هەبیت کەس ناتوانیت کورد و کوردستان لەناو بەرێت. هەربۆیە بە دژواری هێرش دەکەن."
مالازگێرت جارێکی تر دەستنیشانیکرد کە ساڵی ٢٠٢١ سالێکی زۆر دژوار دەبێت و وتی، " لەم کاتەدا ئەری هەر هاورێیەکی ئێمە ئەوەیە کە خۆی لە دژی داگیرکەری تورک باش ئامادە بکات و بە فیداکارییەکی گەورە لەدژی داگیرکەران شەرێکی قارەمانانە بکات."
ک-ش