لە زاپ ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
هێزەکانی گەریلا لە زاپ چالاکییان کرد و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
هێزەکانی گەریلا لە زاپ چالاکییان کرد و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "لە چالاکییەکەدا بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکان، ٢ داگیرکەر سزادران. سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی ١٦ جار بە چەکی کیمیایی، ٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە. هاوکات ٥ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانی گۆڕەپانەکانی گەریلای کردووە.
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
١٩ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان لە هەلیکۆپتەرە هێڕشبەرەکان هاتنە دەست کە هەوڵیان دەدا بۆردومانی دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆ و گوندی سیدا بکات. لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون لە ناوچەکە دووربکەونەوە.
٢٠ی کانوی دووەم کاتژمێر ٠١:٣٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەران لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆیان دا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
٢٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٥:٢٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی چەمچۆیان دا، لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا:
١٩ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛
١٩ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ و گوندی سیدا لە سەرلەبەیانیەوە تا نیوەشەو ١٦ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٩ی کانونی دووەم گۆڕەپانەکانی سنین و گۆشینی خواکورک ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٩ی کانونی دووەم گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ ٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
١٩ی کانونی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم، سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
هـ . ب