لە زاپ ٣ داگیرکەر سزا دران

چالاکییەکانی گەریلا بێ وچان بەردەوامن و هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ، ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران، هاوکات گورز لە ٥ سەنگەریش وەشێنرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا، زانیاری وردی لەبارەی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ڕۆژانی ٣ و ٤ی ئەیلول بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"لە هەرێمی زاپ؛

٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٣ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٩:١٥ و ١٣:٠٠ و ١٦:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە ٣ سەنگەریش وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٥٠ و ٢٣:٥٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، داگیرکەران بە نیشانە شکێنی کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزا دران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٠:٠٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییە هەماهەنگەدا داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٠٠ و ٠٣:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٣ی ئەیلول، جارێک گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٣ جار گۆڕەپانەکانی خێرێ و گوندی کاوارا-ی سەر بە گارە، بە گشتی ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن