لە زاپ ٣ داگیرکەر سزادران

چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بێ وەستان بەردەوامە. لە چالاکییەکدا، لە زاپ ٣ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و گورز لە ٧ سەنگەری داگیرکەران وەشێنرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، دەربارەی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

" لە هەرێمی زاپ:

٢٩ ی ئاب لە کاتژمێر 6:30 لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر شۆفڵێکی داگیرکەران کە دەیویست سەنگەرەکانمان تێکبدات. داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٣١ ی ئاب، کاتژمێر 6:30 لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر شۆفڵێکی داگیرکەران کە دەیویست سەنگەرەکانمان تێکبدات، لە ئەنجامدا لەکارخرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:

لە ٣٠ ی ئاب لە کاتژمێر 7:30 و 17:00  لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران. گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

لە ٣٠ ی ئاب لە کاتژمێر 13:50 لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە نیشانەشکێنی هێرشکرایە سەر داگیرکەران. داگیرکەرێک سزادرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

لە ٣٠ ی ئاب لە کاتژمێر 15:30 لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە نیشانەشکێنی هێرشکرایە سەر داگیرکەران. داگیرکەرێک سزادرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

لە ٣٠ ی ئاب لە کاتژمێر 17:10 لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە نیشانەشکێنی هێرشکرایە سەر داگیرکەران. داگیرکەرێک بریندار بوو. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

لە ٣٠ ی ئاب لە کاتژمێر 22:00 لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر سەنگەری داگیرکەران. 

لە ٣١ ی ئاب لە کاتژمێر 00:10 و 1:00 لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران، گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک، بەم جۆرەیە:

هەرێمی زاپ، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تۆپباران دەکات".