لە زاپ ٤ داگیرکەر سزا دران، تەرمەکانیان لەژێر دەستی گەریلادان

گەریلاکانی هەپەگە/ یەژا ستار لە زاپ ٤ سەربازی تورکی داگیرکەریان سزا دا. ڕاگەیەندرا، "تەرمی ئەو سەربازانە لەژێر دەستی گەریلادان".

سەرچاوەکانی ناو ھەپەگە ڕایانگەیاند، لە ھەرێمی زاپ، له دژی داگیرکەڕان کە دەیانویست خۆیان بگەیەننە بە تونێلەکانی شەڕ، چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، تەرمی سەربازانی تورک لەژێر دەستی گەریلاکانی ئازادیدان.

ژ.ن