لە زاپ ٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران

لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە ھەرێمی زاپ، ٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران و ٢ چەکی بۆمبھاوێژیش تێکشکێندران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیاریانەی خستووەتەڕوو:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٢٣ی ئەیلول، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس ٧ جار داگیرکەران کرانە ئامانج. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.

٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٤٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانەشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانەشکێن سەنگەرێکی بۆمبھاوێژی داگیرکەران کرایە ئامانج. چەکێکی بۆمبھاوێژ تێکشکێندرا.

٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، سەنگەرێکی بۆمبھاوێژی داگیرکەران کرایە ئامانج. چەکێکی بۆمبھاوێژ و سەنگەرەکەی تێکشکێندرا.

٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە نیشانەشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج، داگیرکەرێک سزا درا.

٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٤٥ و ٢١:٠٠ و ٢١:١٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، داگیرکەران بە نیشانەشکێن کرانە ئامانج. ٣ داگیرکەر سزادران.

٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، دوو جار بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک ھێزەکانمان لە ھەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست.

٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٢٠، لە گۆڕەپابی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. سەنگەرێک تێکشکێندرا. ٢ داگیرکەر سزا دران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٣ی ئەیلول، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٣ جار، دەورووبەری ڕووباری زێ جارێک و گۆڕەپانی گوندی دەرگەل لە ھەرێمی مەتینا ٣ جار، بە کۆی گشتی ٧ جار بۆردومان کران.

٢٣ی ئەیلول، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و هەرێمی مەتینا لەلایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و ھەرێمی مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن