لە زێدی خۆی بۆتان شەهیدا بوو

لە شاری ئایدنی تورکیا گەورە بوو، بەڵام ژنێکی کورد بوو. لە بەرانبەر سەختیەکان دەوەستایەوە و چارەسەری دەخوڵقاند. دەیویست خۆی بگەیەنێتە بۆتان. خۆیان گەیاند، تێکۆشانی کرد و شەهید بوو.

گەریلای هەپەگە راکیپ تاتوان باسی ئامارگی دۆرشین خەرزان گەریلای یەژەستار کرد کە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە گابار شەهید بوو.

گەریلا تاتوان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥دا لە خەرزان ئامارگی ناسیوە و وتی، "ئەو کاتە لە خەرزان بووین. ساڵی ٢٠١٤ لە ئامەد بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کردبوو و ساڵی ٢٠١٥ چووبوو خەرزان. دواتر لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چوو. سساڵی ٢٠١٩ جارێکیتر گەڕایەوە باکوری کوردستان و رووی لە گارە کرد و هەموو کاتێک دەیویست بچێتە گارە.

دەستاڕی قڕکردن نەتوانی وردی بکات

ئامارگی لە شاری ئایدنی تورکیا لەدایک بوو، بەڵام وەک ئەوەی هیچ کاتێک لە کوردستان نەچووبێتە دەرەوە وابوو، لەبەرئەوەی بە هەموو شێوەیەک ژنێکی کورد بوو. کوردستانی بوو و هیچ تایبەتمەندیەکی کەلتوری کوردستانی لەبیرنەکردبوو. لە دەستاڕی قڕکردنی دەوڵەتی تورکدا ورد نەببوو. بە رەنجێکی زۆرەوە گەورە ببوو، لە ماڵەوەش بۆ پشتگیریکردن لە خانەوادەکەی کاری کردبوو. لەبەرئەوە خاوەنی تایبەتمەندی رەنجدەری و فیداکاری بوو.

لە سەختی و زەحمەتیەکان هەڵنەدەهات

لە تەمەنێکی زۆر گەنجا بەشداری کرد، بەڵام جموجووڵی زۆر پێگەیشتووانە بوو، هزری زۆر راست بوو و بە بەرپرسیاری دەجووڵایەوە. وەک ئەوە وابوو کە زۆر دەمێکە بەشداری کردووە. کێ دەیبینی، دەیوت گەریلایەکی خاوەن ئەزموونی چەندین ساڵە. بە حەز، عەشق و داواکاریەکی زۆرەوە بەشداری کردبوو. لە خانەوادەیەکی هەژار بوو، لەبەرئەوەش لە سەختیەکاندا هەڵنەدەهات و بە پێچەوانەوە، زیاتر هەوڵی دەدا، توانای چارەسەری هەبوو، بۆیەش خاوەن کەسایەتیەکی تێکۆشەر بوو.

هەموو کاتێک خۆی پەروەردە دەکرد

هەڵوێستی بۆ ئێمەی هاوڕێی نمونە بوو. هەموو کاتێک بە بەرپرسیاری بەشداری لە چالاکیەکاندا دەکرد. لە هەموو شتێکی لەبارەی گەریلاوە دەکۆڵیەوە و پرسیاری دەکرد. دەگەڕا و هەموو کاتێک سەرقاڵی خۆپەروەردە کردن بوو. هەڤاڵ ئامارگی کاتێک لە جێگایەک بوو یەکسەر ئاماژەی رادەکێشا و کاریگەری لەسەر دەوروبەری دروست دەکرد. کاتێک شتێک روویدەدا، هەموو کاتێک بەدوای ئەودا دەگەڕاین بۆ چارەسەری.

دەیویست وەک ناوی بێت

هەڤاڵە ژنەکان بە تایبەتی هەڤاڵانی ژنی خەرزان زۆر خۆشدەویست. نمونە، لە خەرزان هەڤاڵ دۆرشین هەبوو، لە تەتوان لە چالاکیەکدا شەهید بوو. هەڤاڵ ئامارگی ناوی خۆی بۆ ئامارگی دۆرشین گۆڕی. بەو شێوەیە ویستی خاوەنداری لە بیرەوەریەکانی هاوڕێ شەهیدەکەی بکات. لەگەڵ هەڤاڵ دۆرشین زۆر مابوو، زۆر هاوبەشی هەبوو، پێکەوە زۆریان کار کردبوو. تایبەتمەندی ئەو و هەڤاڵ دۆرشین وەک یەکتری بوون. هەڤاڵ دۆرشین هەڤاڵێکی چالاکگەر بوو، لە چالاکیەکاندا هەموو کاتێک لە پێشەوە بوو. هەڤاڵ ئامارگیش بە هەمان شێوە بوو. هەندێک جار چەندین رۆژ بەپێ دەرویشتین. هەڤاڵ ئامارگی لەگەڵ ئەوەی لە میترۆپۆلەکان گەورە بوو و بەڵام لە چیاکان زۆر بە باشی هەناگوی دەنا و رانەدەوەستا و هیچ کاتێک بەرەو دواوە هەنگاوی نەدەنا.

گرنگ سەرکەوتنە

هەڤاڵ ئامارگی کاتێک کە دەستی بە کارێک دەکرد، بیری لە سەرکەوتن دەکردەوە. بۆ نمونە، هەموومان کارمان دەکرد، بەڵام هەڤاڵ ئامارگی بۆ سەرکەوتن کاری دەکرد. بەپێی بۆچوونی ئەو، گرنگترین شتی کارەکە، سەرکەوتنە. کاتێک بۆ دروستکردنی سەنگەرێک بۆ دروستکردنی بارەگایەک دەچوو، یان پلانی چالاکی ئەنجامدەدرا، هەموو کاتێک بۆچوونی هەموو کەسێکی وەردەگرت، بەپێی ئەوە بڕیاری دەدا. دەیوت، چۆن دەتوانم باشترین شت بکەن. لە جێگایەک هەڤاڵ ئامارگی هەبوایە، لەوێ سەرکەوتن دەبوو. زوو چارەسەری دەخوڵقاند، کەسێکی خوڵقێنەر بوو، زۆر بڕوای بەخۆی بوو، پێداگیری دەکرد، هەوڵیدەدا و جگە لە سەرکەوتن شتێکی دیکەی قبوڵ نەدەکرد.

هاوڕێیەکی جوان و هەڵوێستی ژنێکی ئازادی پێشکەش بە هەڤاڵانی دەکرد، هەڤاڵێکی نمونەیی بوو. بۆیەش تا دوایی خاوەنداری لە یادەوەریەکانی هەڤاڵ ئامارگی دەکەین و لەسەر رێچکەی ئەو تێدەکۆشین.

گەیشتە بۆتان، کاری کرد و شەهید بوو

کاتێک لە خەرزان بووین، هەموو کاتێک باسی بۆتانی دەکرد، هەموو کاتێک دەیویست بچێتە و ببێتە گەریکای بۆتان. لەبەرئەوەی خەڵکی بۆتان بوو، بەڵام بەهۆی زوڵمی دوژمن بە ناچاری کۆچیان کردبوو بۆ میترۆپۆڵ و لەوێ گەورە ببوو. بۆیەش هەموو کاتێک خۆی بە قەرزاری بۆتان دەبینی. بە راستی تا دوایی دڵسۆزی داواکاری و ئامانجەکانی بوو. دوای ئەوەی لە گابار کارێکی سەرکەوتووانەی ئەنجامدا، ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ شەهید بوو.

شێوەی شەهیدبوونەکەی بە راستی بە فیداکاری، دڵسۆزی بوو. لە گۆڕەپانی دەروێشی گابار لە ٢٦ی ئەیلول ئۆپەراسیۆن دەستیپێکرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و هەڤاڵێک بریندار بوو. هەڤاڵان هەوڵیاندا هەڤاڵە بریندارەکەلە ناوچەی ئۆپەڕاسیۆن دووربخەنەوە، ئەو کاتە هەڤاڵ ئاماری سەرەنجی دوژمنی بۆ خۆی ڕاکێشا بۆ ئەوەی هەڤاڵە بریندارەکە رزگار بکرێت. بەو شێوەیە شەهید بوو. دڵسۆزی هەڤاڵ ئامارگی لەگەڵ هاوڕێکانی هەموو کاتێک بۆ ئێمە دەبێتە و ئامانج و داواکاری و بە تەکیدی ئەنجامی دەدەین."

ف.ق