لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جۆشی نەورۆز بەردەوامە

جۆشی نەرۆزی لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لە چەندین جێگەی دیکە نەورۆز پیرۆز کرا.

لە ٢٤ی ئادار ڕۆژی دوو شەممەدا لە چەندین هەرێمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری هەزاران کەس نەورۆز پیرۆز کرا.

بە پێی زانیارییەکان لە گوندی گەردیگلانی بۆکان، گوندی چاپان و تۆمارقامیش سەر بە سەقز، شارۆچکەی قەسری شیرین و شارۆچکەی گیلانی، گوندی بیامەی گۆران، گوندی بیامێ سەر بە کرماشان، گوندی نەوێهەنگ لە سنە، گوندی چەقەڵ مستەفا سەر بە شارۆچکەی نەغەدە لە سنووری ورمێ، گوندی حەسار لە بۆکان، گوندی نێ لە مەریوان، گوندی چیانە و گەزگەسکی سەر بە پیرانشار، نەورۆز بە بەشداری هەزاران کەس بە جۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرا.