بە دیمەن

لە ڕۆژئاوا هاوپەیمانێتی کوردان ڕادەگەیەندرێت

ئیلهام ئەحمەد لە کۆنفرانسەکەوە ئاماژەی بەوەدا کۆنفرانسی نەتەوەی ژنانی کوردی ڕۆژئاوا زەمینەیەکی پێشکەشی کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردی ڕۆژئاوا کردوە و دەڵێت لە ناو پارتە سیاسییەکانی کورد لە ڕۆژئاوا هاوپەیمانێتییەک ڕادەگەیەندرێت.

کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژئاوا

یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی کوردی ڕۆژئاوا لە ٢٣ی ئادار لە پارکی ئازادی قامیشلۆ بە دروشمی 'یەکێتی نەتەوەی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان بە دی دێت' ئەنجام درا. ٣٠٠ پارت بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. دیوانەکە لە وتەبێژی کۆنگرەی ستار ریهان لۆقۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەستێرە قاسم، چالاکوان سیهام ئەمۆکۆ و سەرۆکی تەڤگەری داهاتوویی کوردستان نارین مەتین پێک هات.

لە دانیشتنی سەرەتای کۆنفرانسەکەدا لەسەر ڕووداوە سیاسییەکان ڕاپۆرت خوێندرایەوە و بە تاوتوێی بەشداربووان دانیشتنی دەستپێک کۆتایی هات. دانیشتنی دووەم بە ناونیشانی 'لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی نەتەوەی کورد' دەستی پێکرد و ڕاپۆرتەکە لە ١١ خاڵی لە بابەتەکانی یەکێتی ژنانی کورد، کەلتوور و شوناسی ژنانی کورد، نەتەوەی دیموکراتیک، ژنۆلۆژی، هاوژیانی ئازاد، تێکۆشانی بۆ مافەکانی ژنان، پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش، خۆپاراستنی ژنان و ئابووری ژنان خوێندرایەوە و تاوتوێ کرا. کۆنفرانسەکە بە ئەنجامی ١٢ خاڵ کۆتایی هات.

لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیلهام ئەحمەد و ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری حەلەب نێرگز بەکر لەسەر گرنگی کۆنفرانسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

ژینگەیەکی کاریگەر بۆ هەنگاوێکی ڕاست

ئیلهام ئەحمەد ئەوەی بیرهێنایەوە لە کاتێکدا سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلی کورد بەردەوامە، ڕێکخستنبوون و یەکگرتووی لەسەر هەڵوێستێک زۆر گرنگە و گوتی: "لە کۆنفرانسەکەدا هەمووکەسێک بە شێوەیەکی ئازاد ڕای خۆی دەربڕی. لە کاتێکی لەم شێوەدا وەک گەلی کورد بۆ هەنگاونانی ڕاست، ژینگەیەکی گرنگ بونیاتنرا. ژنانیش پێشەنگایەتی ئەمە دەکەن. هەنگاوەکە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە نراوە بۆ هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان دەبێت بە هەنگاوێکی مێژووی."

لە مێژووی ژنانی کوردا پەڕەیەکی نوێ

ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند ژنانی کورد بە ساڵان لە ناو تێکۆشانێکی بێهاوتان و گوتی: "ژنانی کورد لە بەرەکانی جەنگ فیداکاری مەزنیان کرد. هەندێکیان شەهید بوون، هەندێکیان کەمئەندامبوون. لە ئەنجامی تێکۆشانی فرەلایەندا ئەم کۆنفرانسە ئەمڕۆ ئەنجام درا. لە مێژووی ژنانی کورددا دەبێت بە پەڕەیەکی نوێ. بە بۆنەی ئەم کۆنفرانسەوە ڕێخکراوبوونی خۆی بە هێزتر بکات، داهاتووی خۆی لەم چوارچێوەیەدا بونیاتبنێت و پێشەنگایەتی خۆی مەزن بکات. کۆمەڵگەی ئازاد بە ژنێکی ئازاد دەتوانرێت بونیاتبنرێت. ئەگەر دۆزی وڵاتێکی ئازاد بەڕێوەدەبەین پێویستە پێش هەموو شتێک کۆمەڵگە ئازاد ببێت، بۆ ئازادی کۆمەڵگەش دەبێت ژن ئازاد ببێت."

ڕێگری کردن لە شەڕی ناوخۆی

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کۆنفرانسی ژنانی نەتەوەی کوردی ڕۆژئاوا بۆ بە دی هێنانی کۆنفرانسی نەتەتەوەی کوردی ڕۆژئاوا بوو بە زەمینەیەک و گوتی: "بۆ ئەوەی کوردان یەکنەگرن، دابەشبن، زۆر هەنگاو دەنرێت لە دژی یەکێتی کوردان. ئەمڕۆ ژنانی کورد کۆبوونەوە ڕێگە بۆچوونێکی هاوبەش بونیاتدەنێن، ئەمەش کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر گەلی کورد دەبێت. لە ماوەیەکی کورتدا بە ئەنجام دەگات. بۆ ئەوەی ڕێگری لە شەڕی ناوخۆی بکرێت لە سووریادا و مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر بکرێن ئەم هاوپەیمانێتییە گرنگە."

جیهانی بوونی تێکۆشانی ژنان

هەر دەربارەی کۆنفرانسەکە نێرگز بەکر قسەیکرد و بەبیری هێنایەوە لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە کرا چۆن ژنان بەشداری پڕۆسەی نوێی سووریا ببن و گوتی: "ژنانی کورد زیاتر لە ١٣ ساڵە بۆ گۆڕینی چارەنووسی سووریا تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوەدەبن. لەگەڵ تێکۆشانی ژنانی کورد دەبێت ژنان دەستی یەکبگرن. گەردوونیبوونی تێکۆشانی ژنان ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە ناو کۆمەڵگەدا دەگۆڕێت، بە تایبەت لەگەڵ تێکۆشان لە سووریادا دەبێت پێشەنگایەتی لە چواربەشی کوردستان بکرێت."

پێشکەوتنی نوێ بە دی دێت

نێرگز بەکر ئاماژەی بەوەدا بە تێکۆشانی ژنانی کورد شۆڕشی ڕۆژئاوا گەشتە ئاستێکی زۆر بەرز و گوتی: "بۆچوونی هاوبەشی ژنانی کورد بۆ سەرلەنوێ نوسینەوەی دەستووری بنەڕەتیی سووریا زۆر گرنگە. هەروەها ژنان دەبێت ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی نەتەوەی دیموکراتیک و ئازایخوازی، یەکێتی کورد و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بڕەخسێنن."