لە زیندانی هەولێر مەزڵوم داغ و عەبدوڵرەحمان ئەر ٣٣ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە
مەزڵوم داغ و عەبدوڵرەحمان ئەر کە لە زیندانی هەولێردان، لە بەرامبەر گوشارەکانی پەدەکەدا ٣٣ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.
مەزڵوم داغ و عەبدوڵرەحمان ئەر کە لە زیندانی هەولێردان، لە بەرامبەر گوشارەکانی پەدەکەدا ٣٣ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.
لەو رۆژەوەی خراونەتە زیندانی هەولێر تائێستا پێشێلکردنی مافەکانیان بەردەوام دێتە بەرباس. مەزڵوم و داغ و عەبدوڵرەحمان ئەر لەم دواییەدا بەهۆی ناچارکردنیان بە یەکپۆشی لە ١٨ی ئایارەوە ەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. چالاکییەکەی داغ و ئەر لە رۆژی ٣٣ یەمیندا بەردەوامە.
شایەنی بیرهێناوەیە کە داغ و ئەر لە دژی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجە لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا دەستیان بە مانگترن بە خواردن کردبوو، بەهۆی ئەوەی ئەو کاتە داواکارییەکانیان قەبوڵ کرابوو دوای ١٤ رۆژ کۆتاییان بە مانگرتن هێنابوو.
هەردوو زیندانیەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ش لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانیان مانگرتن لە خواردنی بێکۆتاییان راگەیاندبوو. دوای ئەوەی بەڵێن درا کە کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی بەرامبەریان بهێندرێت لە نۆیەم رۆژدا کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنابوو.
هـ . ب