لاشەر رۆدی: خۆپاراستن بۆ هەموو زیندەوەرێک هۆکاری ژیانە

یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە ئاماژەی بە گرنگی خۆپاراستندا و وتی، "خۆپاراستن نەک بە تەنها بۆ مرۆڤ، بەڵکو بۆ هەموو زیندەوەران هۆکاری ژیانە."

لاشەر رۆدی یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە لەبارەی خۆپاراستن قسەی کرد. لاشەر ڕۆدی ئاماژەی بە گرنگی خۆپاراستنی لە رووی زانستی، سۆسیۆلۆژی و مێژوویی کرد و وتی، "چارەسەری کێشە کۆمەڵایەکتیەکان بە هزرێکی قۆڵ دەبێت، خۆپاراستنیش نەک بە تەنها بۆ مرۆڤ بەڵکو بۆ هەموو زیندەوەرێک هۆکاری ژیانە. لەنێو هەموو کۆمەڵگاکان پێویستە یەکەم هەنگاو خۆپاراستن بێت، کۆمەڵگا پێویستە بتوانێت خۆی بپارێزێت. پێویستە لە ئاستی جیهانیدا لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بوەستنەوە.

ئەگەر کۆمەڵگا یەکگرتوو بێت دەتوانێت سیستم هەڵوەشێنێتەوە. ئەگەر کۆمەڵگا بتوانێت پێکەوە جووڵە بکات و لەدژی کاپیتالیزم بەها کۆمەڵایەتیەکان بپارێزێت، ئەو کاتە دەتوانێت لە زوڵم رزگاری ببێت. هەموو هێزەکان لەدژی کاپیتالیزم پێویستە پێکەوە بجووڵێنەوە. لەبەرئەوەی گەورەترین کێشەی هاوبەشی مرۆڤایەتی کاپیتالیزمە. لێرەش گرنگی تێکۆشانی هاوبەش دەردەکەوێت. کۆمەڵگا هەموو کاتێک لە دەسەڵات بەهێزترە. کۆمەڵگا پارچە پارچە و رێکخستن نییە، کێشەکە ئەمەیە. کاتێک کۆمەڵگا بڕوای بە خۆی هەبێت سیستمی دەستهڵات ناتوانێت لەبەرانبەر کۆمەڵگا بوەستێتەوە. لێرەدا گەورەترین و گرنگترین شت رێکخستنە."

لاشەر رۆدی ئاماژەی بە هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا و وتی، "هێڵی رێبەرتی نوێنەرایەتی کۆمەڵگای دیموکراتی، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن دەکات. کێشەکانی نائارامی، ئایدۆلۆژی و فەلسەفی لەم چوارچێوەیەدا چارەسەر دەبن. ئەوەش بۆ کورد و بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە. رێبەر ئاپۆ ٢٠ ساڵە ئەم هێڵەی دروست کردووە. چارەسەری کێشەکانی هزری، عەقڵیەت، فەلسەفە، ئایدۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی لەنێو کورد و کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناوەراست لەنێو هێڵی رێبەر ئاپۆدا هەیە. هێڵی رێبەر ئاپۆ پاراستنی کۆمەڵگا، داد، پێوانە و یەکبوونە. ئەگەر سیستمێکی پاراستن بەرەو پێشەوە ببرێت، ئەوە بە تەنها بە هێڵی رێبەرتی دروست دەبێت."

رێبەرتی شەڕی شۆرشگیری گەل وەک ستراتیژیەکی تێکۆشان لەقەڵەمداوە. کانگای شەڕی شۆرشگیری گەل هێڵی رێبەر ئاپۆیە. وەک ئەوەی لە مێژوودا دیارە شۆڕش ئەنجامی تێکۆشانی گەلە. کورد ئێستا سیستمی خۆی دروست دەکات و تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە دەبات. شۆڕشی گەل بە تەنها بە خۆپاراستن دەبێت و سەردەکەوێت. پێویستە کورد ئەمە لەبیر نەکات. هەر کوردێک پێویستە راستی خۆی ببینێت  و لە کۆیلایەتی رزگاری ببێت. تاکە ئامانجمان فراوانکردنی شۆڕشە لە کوردستان، هەمیشەییکردنی ئازادی کوردستانە. گەلی کورد بۆ ئەوەی بەها کۆمەڵایەتیەکانی بپارێزێت پێویستە خۆپاراستن بەرەو پێشەوە ببات. هەموو گەنجێکی کورد بە رێبازی جیاواز پێویستە لەسەر بابەتی خۆپاراستن کار بکات."

لە بەردەوامی قسەکانیدا رۆدی رایگەیاند، کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێکی گرنگدان و وتی، "بە تایبەتی لە باکور قۆناغێکی گرنگ هەیە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە گەیشتووەتە لوتکە. لەسەر کۆمەڵگای سیاسەتی قڕکردن هەیە. لەلایەکی دیکەوە تێکۆشانی ئازادی هەیە. بەرخۆدانی پارتەکەمان و گەریلا و گەل دەسەڵاتی تەنگەتاو کردووە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە لاوازترین سەردەمی خۆیدایە. بە هەموو سیاسەتەکانیشیانەوە دەیانەوێت پەیامی 'ئێمە هێشتا بەهێزین' بە کۆمەڵگا بدەن. ئەو پەیامەش بە کۆمەڵکوژی، فشار و زوڵم دەدەن. بەڵام لە لاوازترین سەردەمدان. لەبەرئەوەش رێگەی رۆناک چاوەڕێمان دەکات."

ئەمەش بە گەشکردنی تێکۆشان دەبێت. کورد و بە تایبەتی گەنجان پێویستە لەدژی سیاسەتی دوژمن سەریان دانەنەوێنن و تێکۆشان گەش بکەن. پێویستە ئێمە کۆمەڵگا لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رزگار بکەین. ئەو رۆژانە نزیکن، بەڵام پێویستە مرۆڤ تێبکۆشێت، رەنج بکێشێت. پێویستە باج بدات. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە بڕوامان هەیە کە هەموو مرۆڤێکی خاوەن، ئابڕۆ، وڵاتپارێز، هەموو کوردێک بە تێکۆشان دەتوانێت لەدژی فاشیزم بوەستێتەوە."
ف.ق