لەبەرامبەر دەستگیرکردنی دوو منداڵی تەمەن پێنج ساڵ سکاڵا تۆمار کرا

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لەبەرامبەر دەستگیرکردنی دوو منداڵی پێنج ساڵ کە لە پیرۆزبایی نەورۆزدا جلی هەرێمییان لەبەر کردبوو بە هۆیەوە لەگەڵ دایکان دەستگیرکرابوون، لە بارەی پۆلیس و داواکاری گش

لە ناوەچەی بسملی ئامەد نەورۆز لە ٢١ی ئادار پیرۆزکرا. زۆر کەس کە بە جلوبەرگی هەریمی خۆیانەوە چووبوونە ئاهەنگەکەوە، بە پاساوی ئەوەی "جلی رێکخراویان لەبەر کردووە" رێگرییان لێکرابوو یا خود دەستگیرکرابوون. لەناو ئەو کەسانەی رێگرییان لێکرابوو منداڵانی پێنج ساڵان ئارین و ئەسینیش هەبوون. دایکیان زەینەب بیچەر لە رۆژی پیرۆزباییەکەدا دەستگیرکرابوو. پۆلیسەکان منداڵەکانیشیان لەگەڵدا بردبووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بسمل. لەوێ پۆلیسەکان لە بیچەریان پرسیبوو "ئێوە ئەو جلانەتان لە کوێ کڕیوە؟ مەگەر نازانن ئەو جلانە قەدەغەن؟". دایکە بیچەر وتبوی: "ئێمە پێشتریش بەو جلانەوە بەشداری نەورۆزمان کردووە. هیچ تاوانێک لە ئارادا نییە. ئەوە جلوبەرگی هەریمی ئێمەن". دواتر لە پەڕاوەکەدا پەنجەمۆری دوو منداڵەکە  تۆمار کرابوو و دایک و دوو منداڵەکە ئازاد کرابوون.

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد کاردانەوەی نیشاندا و رایگەیاند، کە لەبارەی پۆلیس و دادوەری لێپرسینەوەوە سکاڵایان تۆمار کردووە.

سەرندیکای پارێزەرانی ئامەد لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند، کە مندالەکان و دایکیان "بە بێ گومانی تاوان" دەستگیرکراون و باسی لەوەکردووە کە هۆکاری دەستگیرکردنیان ناوەرۆکی جل و بەرگی هەرێمییە.

راگەیەنراوی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بەمجۆرەیە:

"زانراوە کە کە چوونەناوەوەی منداڵان بۆ گۆڕەپانەکە ئاستەنگ کراوە، جل و بەرگی منداڵەکان لەبەریان داکەنراوە و لەگەڵ دایکیان زەینەب ب دەستبەسەرکراون و براون بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس. هێزە ئەمنییەکان بەتایبەتی لەبارەی جل و بەرگی نەریتیدا، لە خاڵەکانی پشکنین لەبەرامبەر ئەو هاووڵاتیانەی کە بۆ پیرۆزبایی نەورۆز دەچوونە گۆڕەپانەکە، مامەڵەیەکی رێگریکارانەیان پەیڕەو کرد.

هەرچەندە بە روونی دەوترێت کە منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ بە تۆمەتبار دانانرێن و بۆ دەستنیشان کردنی تاوان بەکارناهێنرێن، لە چوارچێوەی خاڵی ١٩ی پەیڕەوی گرتن، دەستگیرکردن و وەرگرتنی وتەدا، مافی ئازادی کەسی و ئاسایشی کەسەکانە. بە گرتن و دەستگیرکردنی منداڵانی تەمەن ٥ ساڵ ئەوەش پێشێلکراوە.

هەروەها قۆناغی گرتن و دەستگیرکردنی بێتاوان و گومان ئەنجامدراوە، قەدەغەکردنی ئەشکەنجە، مامەڵەی نامرۆڤانە و خراپ بە هۆی لەبەر کردنی جلی نەریتی منداڵان، مافی کۆبوونەوەی ئاستیانە و مافی ئازادی و ئاسایش پێشێلکراوە".

"لە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٢دا کاتێک دوو منداڵ بەهۆی لەبەرکردنی جل و بەرگی نەریتی بە نیشانەی رەنگی سەوز و سور و زەرد دەستگیرکران. لەبارەی ٩٤ تاوانی ئەشکەنجە، ١٠٩ (نەپارستنی ئازادی) و خاڵی بڕگەکە لێپرسینەوە پێویست لە دژی هێزەکانی جێبەجێکاری پەیوەندیدار ئەنجامدرا. ٢٥٧هەمین تەجەکە، سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و ناوەندی مافەکانی منداڵانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، لەپێناو سزادانی پۆلیس و دادوەری لێکۆڵینەوە سکاڵای تۆمار کرد. ئێمە وەک سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و ناوەندی مافەکانی منداڵانی سەندیکای ئامەد بە رای گشتی رادەگەیەنین کە ئێمە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی یاسایی دەکەین و بەدواداچوون بۆ دادگاییکردنەکە دەکەین".

هـ . ب