لەچەولیک وخارپیت لە دژی گۆشەگیری چالاکی بەڕێوەچوو

لە چەولیک و خارپیت بە چالاکییەک گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانەکرد و سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان. لەچالاکییەکەدا جەخت لە سەرشکاندنی گۆشەگیری کرا.

ڕێکخستنی ناوچەی کانی ڕەشی هەدەپەی چەولیک بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گیراوانی مانگرتوو لە زیندانەکانی تورکیا، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. چالاکییەکە لە بەردەم بینای هەدەپە بەڕێوەچوو و پانکاردێک بە ناونیشانی" گۆشەگیری تاوانی دژە مرۆڤایەتیە، بە پەلە گۆشەگیری لابەرن" بەرزکرایەوە.

ئەرداڵ ئایدەمیر پەرلمانتاری هەدەپەی چەولیک جەختی لەسەر پێکهێنانی داواکاری گیراوان کرد و وتی، " داواکاری گیراوان ڕەوایە، هەربۆیە دەبێت بە زووترین کات داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت و گۆشەگیری کۆتایی بێت."

'خارپیت'

لە بەردەم بینای هەدەپەی ناوچەی کاراکۆچانی خارپیت چالاکی بەڕێوە چوو. ڤەیسی سارتاگ هاوسەرۆکی هەدەپی ناوچەکە وتی، : " دەبێت دیسانەوە هەوڵدانەکان دەستپێبکات، گۆشەگیری کە بووەتە مەترسی بۆهەموو گەلان دەبێت نەمێنێت." هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە دەبێت گەل بۆئەم بابەتە هەستیاربن. بۆئەوەی مانگرتن لەخواردن گرانتر نەبێت دەبێت چالاکی فراوانتر ببێت.

ک-ش