لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی بانگەوازی بۆ مانگرتنی سەرتاسەری دەکرێت

ژمارەیەکی زۆر پارت و رێکخراوەکان، لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە، بانگەوازیان بۆ مانگرتنی گشتی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.

ژمارەیەکی زۆر پارت و رێکخراوەکان، لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە، بانگەوازیان بۆ مانگرتنی گشتی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
پژاک و کۆدار لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی رژێمی ئێران، بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' و 'شەهید نامرن' داوایان لە هەموو کەسێک کرد کە ١٩ی ئەیلول رۆژی دووشەممە بەشداری لە مانگرتنی گشتیدا بکەن.
پارتەکانی سەر بە ناوەندی هاوکاری پارتەکانی کوردستانی ئێران، رێکخراوی کوردستانی پارتی کۆمۆنیستی ئێران و گروپێک لە پارت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە مانگرتنی گشتیدا کرد.
ف.ق