له‌ جزیر ٣ كه‌س ده‌ستگیركران

پۆلیسه‌كانی تورك سه‌رله‌به‌یانی له‌ جزیری شڕنه‌خ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر چه‌ندین ماڵ و ٣ كه‌سیان ده‌ستگیركرد.

راگه‌یه‌نرا، بڕیاری هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماریی له‌ شڕنه‌خه‌وه‌ دراوه‌.

له‌ گه‌ڕه‌كی جودی قاسم دایار ته‌مه‌ن ٥٥، له‌ گه‌ڕه‌كی كۆناك عه‌بدوڵا ئاكمان ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و له‌ گوندی دیره‌سكلیش سه‌ردار ئاجاری ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ ده‌ستگیركرا. هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ رانه‌گه‌یه‌نرا.

هـ . ب