له كوردستان و توركیا بۆ به‌شداری له نه‌ورۆز بانگه‌واز راگه‌یه‌نرا
له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی باكوری كوردستان و هه‌روه‌ها توركیا به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له نه‌ورۆز بانگه‌واز راگه‌یه‌نرا.
له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی باكوری كوردستان و هه‌روه‌ها توركیا به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له نه‌ورۆز بانگه‌واز راگه‌یه‌نرا.
ئامه‌د
له‌ناوچه‌ی ره‌زان، به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له شه‌قامی ساكاریا، نوكهه‌ت جۆشكون و دۆرتیۆل به هه‌ڵدانی دروشمی 'بژی نه‌ورۆز' بڵاوكراوه‌یان بڵاوكرده‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان بانگهێشتی نه‌ورۆز كرد. له كاتی چالاكیه‌كه‌دا گۆرانی "زیندانی ئامه‌د ده‌شكێنین"، "نه‌ورۆزه نه‌ورۆزه"، "زمانی كوردی" و "یان مه‌رگ یان دیاربه‌كر" وترانه‌وه و گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێان گێڕا.
له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی فیسكایا، فه‌رید كۆشك‌و، شه‌هیدلیك، به‌نوسه‌ن و شه‌قامی شه‌مسیله‌ری یه‌نیشه‌هیریش به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په بڵاوكراوه‌یان بڵاوكرده‌وه و بانگهێشتی گه‌ل كرا بۆ نه‌ورۆز.
قله‌بان
له‌ناوچه‌ی قله‌بانی شڕنه‌خیش سبه‌ینێ پیرۆزبایی نه‌ورۆز ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ به‌شداری چالاكیه‌كان ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بوون. په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شڕنه‌خ حه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش، چالاكوانانی ته‌ژه‌ئا و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په له ناوچه‌كه سه‌ردانی كاسبكارانیان كرد و بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ردا بڵاوكردنه‌وه و بانگهێشتی پیرۆزباییه‌كه‌یان كردن.
دواتر جه‌ماوه‌ره‌كه چوونه گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز. په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په حه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش له‌وێ بانگه‌وازی كرد و به‌م جۆره دووا: "وا نه‌ورۆز هاته‌وه. نه‌ورۆز به‌رخودان و سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌یه. نه‌ورۆز له ته‌واوی گه‌لانی جیهان پیرۆز بێت. ئێمه داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه ئێمه سبه‌ینێ گۆڤه‌ندی ئازادی ده‌گێڕیین".
دواتر ئاگر هه‌ڵكرا و هه‌ڵپه‌ڕكێ ساز كرا.
باسا
له ناوچه‌ی باسای شڕنه‌خ به مه‌به‌ستی ئه‌و پیرۆزباییه‌ی كه سبه‌ینێ له ناوچه‌كه‌دا سازده‌كرێت كۆتا ئاماده‌كارییه‌كان ئه‌نجامدران. رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی باسا، له ناوچه و شارۆچكه‌ی فندك ماڵ به ماڵ و دوكاندارانیان به‌سه‌ركرده‌وه و بڵاوكراوه‌یان بڵاوكرده‌وه و گه‌لیان بانگهێشتی نه‌ورۆز كرد. پیرۆزباییه‌كه‌ی نه‌ورۆز سبه‌ینێ له نێوان كاتژمێر ١١:٠٠- ١٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی بازاڕ ساز ده‌كرێت. په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شڕنه‌خ حسێن كاچماز و چالاكوانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) گوله‌ر تونچ به‌شداری له پیرۆزباییه‌كه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گروپی ئاوازی بۆتانیش ده‌چێته سه‌ر شانۆ و گۆرانی پێشكه‌ش ده‌كات.
سێرت
له سێرت له ٢١ی ئاداردا پیرۆزبایی نه‌ورۆز له گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز له كاتژمێر ١٠:٠٠ دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بۆ به‌شداری له نه‌ورۆز له گوند، ناوچه و شار چالاكی ئاماده‌كاری به‌رده‌وامن. په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی سێرت مه‌راڵ دانش به‌شتاش و سدیق تاش و هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سێرت كه قه‌یوم له شوێنه‌كه‌ی دانراوه و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په له گه‌ڕه‌كه‌كاندا گه‌ڕان و خه‌ڵكیان بانگهێشتی پیرۆزبایی كرد.
په‌رله‌مانتاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئالان و چاكماك له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، دواتر له گه‌ڕه‌كه‌كان ئاگر كرایه‌وه و گۆڤه‌ندیان گێڕا.
وێرانشار
له‌ناوچه‌ی وێرانشاری رحاش ئاماده‌كارییه‌كانی نه‌ورۆز كران. رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی وێرانشار، به‌مه‌به‌ستی پیرۆز كردنی نه‌ورۆز كه ٢١ی ئادار له ناوچه‌كه ساز ده‌كرێت داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو. داواكاری هه‌ده‌په قه‌بوڵ كراوه و مۆڵه‌ت دراوه كه نه‌ورۆز له ناوچه به‌ڕێوه‌بچێت. له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی ئه‌و مۆڵه‌ته ئه‌ندام و به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌كه یه‌كه‌م ئاگری نه‌ورۆزیان له‌به‌رده‌م بینای خۆیان كرده‌وه و به شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی رحا ئایشه سوروجوش له پیرۆزباییه‌كه ئاماده‌بوو، گه‌لی ناوچه‌كه‌ی بانگهێشتی پیرۆزباییه‌كه كرد كه رۆژی ٢١ی ئادار له گۆڕه‌پانی مه‌زاتی وێرانشار پیرۆز ده‌كرێت.
ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌كه كه هێله‌كی به نوسراوی "نه‌ورۆز پیرۆز بێت"یان له‌به‌ردابوو، دوای قسه‌كانی سوروجو به ده‌وری ئاگره‌وه هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكرد و دواتر له ناوه‌ندی ناوچه‌كه خه‌ڵكیان بۆ نه‌ورۆز بانگهێشت كرد.
كه‌ربۆران
به‌مه‌به‌ستی چالاكیه‌كانی نه‌ورۆز كه له كه‌ربۆران ئه‌نجام ده‌درێن رێكخستنی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی مێردین په‌ریهان ئاغائۆغڵو، هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌ی مێردین وه‌یسه‌ڵ پاردلی، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په په‌رۆ دوندار هاتنه ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌كه چالاكییه‌كانیان به‌ڕێوه‌برد. شاندی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له گونده‌كانی خه‌لیلا، ده‌یوان و ناوه‌ندی ناوچه‌ی كه‌ربۆران گه‌ڕان گه‌لیان بانگهێشتی نه‌ورۆز كرد كه سبه‌ینێ له ناوچه‌كه پیرۆز ده‌كرێت. له زۆر ناوچه ئاگر كرایه‌وه و به ده‌وری ئاگره‌كه‌وه هه‌ڵپه‌ڕكێیان ساز كرد و دروشمه‌كانی "بژی نه‌ورۆز" وترانه‌وه.
نسێبین
به‌به‌شداری ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخستنی هه‌ده‌په و به‌ده‌په‌ی شار و ناوچه‌كه و ته‌ژه‌ئا له ناوه‌ندی نسێبین بڵاوكراوه‌ی نه‌ورۆز بۆ پیرۆزبایی كه رۆژی ٢١ی ئادار له گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز له نسێبین ساز ده‌كرێت، بڵاوكرانه‌وه.
قۆسه‌ر
له قۆسه‌ریش به به‌شداری په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئه‌برو گونای و رێكخستنی ناوچه و شار بڵاوكراوه‌ی پیرۆزبایی نه‌ورۆز كه ٢٠ی ئادار له گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز سازده‌كرێت بڵاوكرایه‌وه. به ئۆتۆمبێل و گۆرانییه‌كانی نه‌ورۆز له بینای هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌كه‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ئازادی رێپێوان ئه‌نجامدرا.
له‌ئه‌ده‌نه، مێرسین، كۆجاعه‌لی، ئیسته‌نبوڵ، چاناككاله و ته‌كیرداغیش ئاماده‌كاری بۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز ئه‌نجامدران و گه‌ل بۆ پیرۆزبایی بانگهێشت كران.
هـ . ب