له رحا ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری به شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو
له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌ندامانی خێزانی شه‌نیاشار، ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌ندامانی خێزانی شه‌نیاشار، ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
له ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ كه‌سوكار و پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ی رحا ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدز هێرشیان كرده سه‌ر دوكانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار و ٣ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان كوشتبوو. ئه‌مینه شه‌نیاشار كه هاوژینه‌كه‌ی به ناوی حاجی ئه‌سوه‌د و كوڕه‌كانی جه‌لال و عادڵ شه‌نیاشار كوژرابوون، له ٩ی ئاداری ٢٠٢١ له‌به‌ر دادگای رحا ده‌ستی به ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری كربوو. ئێشكگری له رۆژی ٤٦٣ هه‌مین به‌رده‌وامه و له‌به‌ر ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ئێشكگریی ئه‌مرۆ ببه شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
دوای یادكردنه‌وه له گۆڕستانی ناوچه‌ی پرسوس بنه‌ماڵه و هاوسه‌رۆكانی كه‌جه‌ده و ده‌به‌په به‌دران ئۆزتورك و سالیحه ئایدهنیزیش له نێویاندا نوێنه‌رانی ده‌یان پارتی سیاسی، رێكخراوی مه‌ده‌نی و یاسایی، سه‌ندیكای ره‌نج و پارێزه‌ر پشتگیری‌یان له بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كرد. له ئێشكگرییهكهدا پلاكاردی "ئێمه دادپه‌روه‌ریمان ده‌وێت" به‌رزكرایه‌وه و به‌شداربووان دروشمه‌كانی "ئاكه‌په له‌لایه‌ن گه‌له‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت" و "ماف یاسا دادپه‌روه‌ری" وترانه‌وه.
‘دۆسیه‌ی كۆمهڵكوژیهكهیان شارده‌وه‘
له ئێشكگریدا سه‌ره‌تا وته‌بێژی كاتی پلاتفۆرمی ره‌نج و دیموكراسی رحا گۆكهان دایك قسه‌ی كرد و وتی، كه به هۆی به‌رده‌وامی سیاسه‌تی قوتاربوون له سزا ٤ ساڵه بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار دادپه‌روه‌رییان له‌باره‌وه جێبه‌جێ ناكرێت. دواتر پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌كه سه‌رحه‌د كوریش قسه‌ی كرد و وتی، كه دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له‌وان ده‌شاردرێته‌وه.
'ده‌سه‌ڵات په‌رله‌مانتاری خۆی ده‌پارێزێت'
دوای كور فه‌رید شه‌نیاشار قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد كه ٤ ساڵه له دۆسیه‌ی ئه‌وان بڕیاری نهێنی و شاراوه ئه‌مه‌ی وت، "ملیۆنان كه‌س خاوه‌ندارییان له دۆسیه‌كه‌یان كردووه. ده‌سه‌ڵات په‌رله‌مانتاری خۆی ده‌پارێزێت. له نه‌خۆشخانه تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدرا. راستیه‌ك هه‌یه و ئه‌وه‌ش كهوتووهتهبهرچاو. به‌ڵام سته‌م به‌رده‌وامه. دادوه‌ر خۆمان لێده‌دزێته‌وه. ئێمه له‌سه‌ر حه‌قین و ئێمه سه‌رده‌كه‌وین. دهواكارییهكانمان یاسایین. له كۆتاییدا دادپه‌روه‌ری و یاسا سه‌رده‌كه‌وێت".
'لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن"
دواتر هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده به‌ردان ئۆزتورك قسه‌ی كرد و وتی، بكوژه‌كان دیارن و باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌لچ ده‌كرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی گشتیی ئۆهه‌ده مهلیسجان گونهشیش باسی له‌وه‌كرد، كه له هه‌موو شوێنێك نادادپه‌روه‌ری هه‌یه و وتی، كه بۆ كۆتاییهێنان به سته‌م له دژی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له رحان.
له درێژه‌دا گه‌لێك نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان قسه‌یان كرد و بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار داوای دادپه‌روه‌رییان كرد.
هـ . ب