له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٧ خۆپیشانده‌ر ژیانیان له‌ده‌ستدا
خۆپیشاندانه‌كان له دژی كورژانی ژینا ئه‌مینی له تارانیش به‌رفراوان ده‌بێت. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه كوژراون گه‌یشته ٧ كه‌س.
خۆپیشاندانه‌كان له دژی كورژانی ژینا ئه‌مینی له تارانیش به‌رفراوان ده‌بێت. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه كوژراون گه‌یشته ٧ كه‌س.
له زۆر شاری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژانه چالاكی شه‌رمه‌زاركردن به‌ڕێوه‌ده‌چن. له تاران چالاكیهكان كه له‌دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن 'پۆلیسی ئه‌خلاقه‌وه ده‌ستیان پێكرابوو، به‌رده‌وامن. لهچالاكییهكاندا داوای دیموكراسی و ئازادی ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٧ خۆپیشانده‌ر كوژراون. له سه‌رتاسه‌ری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نزیكه‌ی ٢٥٠ كه‌س برینداربوون، زیاتر له ٥٠٠ كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری سنه كه‌سێك، له دێوڵان كه‌سێك، له دیوانده‌ڕه ٢ كه‌س، له كههاباد كه‌سێك، له ورمێ كه‌سێك و له پیرانشاریش كه‌سێك ژیانی له‌ده‌ستداوه.
هـ . ب