له‌ سلۆپی هه‌زاران كه‌س به‌ره‌و سنوور رێپێوان ده‌كه‌ن!

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سلۆپی كۆبوونه‌وه‌، بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی داگیركه‌ری ئاكه‌په‌-په‌ده‌كه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌ره‌و سنوور رێپێوان ده‌كه‌ن.

هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌) به‌ردان ئۆزتورك، هاوسه‌رۆكانی گشتیی پارتی هه‌رێمه‌ دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په‌) سالیحه‌ ئایده‌نیز و كه‌سكین بایندر، په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) نوران ئیمیر، حه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش، ره‌مزیه‌ تۆسون، ئایشه‌ سوروجو، سدیق تاش، به‌ڕێوه‌به‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ژنی ئازاد (ته‌ژه‌ئا)، ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی، هه‌ده‌په‌ و به‌ده‌په‌ش له‌ نێویاندا به‌ هه‌زاران كسه‌ له‌ مێردین، سێرت، ئیلیح و ئامه‌د كه‌وتنه‌رێگا، له‌ شارۆچكه‌ی تلقه‌بینی ناوچه‌ی سلۆپی شڕنه‌خ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ هه‌زاران كه‌س كه‌ بۆ شه‌ڕمه‌زاركردنی هێرشی داگیركاری ئاكه‌په‌- په‌ده‌كه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا كۆبوونه‌وه‌، به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سنووریی خابور رێپێوانیان كرد.

زانیاری زیاتر بڵاوده‌كرێته‌وه‌...

هـ . ب