لەتیف فاتح فەرەج: کورد شەڕی مانەوە دەکات و تورکیاش شەڕی سڕینەوە

لەتیف فاتح فەرەج نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: "فاشیزمی ئەردۆغان ڕێگری لە پێکەوەژیان دەکات، کە داوین ڕێگریش لە پێکەوە ژیان دەستگیرکردنی ٢١ رۆژنامەوانی باکوری کوردستان بوو".

بەرەبەیانی رۆژی ٨ ی حوزەیران، پۆلیسی تورک هەڵمەتێکی ڕەشبگیریی بۆسەر ڕۆژنامەنووسانی کورد لە باکووری کوردستان دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا ٢١ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسەکانی ژن نیوز، مەزۆپۆتامیا و کۆمەڵەی دیجەلە و فوراتیان دەستگیرکرد.

دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان دابڕاو نییە لەو هێرشە بەرفراوانەی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و هەوڵێکە بۆ چاو و گوێ داخستنی هاوڵاتیان لە هێرشەکان.

بەو ڕەشبگیرییە دەوڵەتی تورک بنەماکانی دیموکراسییەت پیشێل دەکات و دژ بەو یاسایە کار دەکات، کە بەندەکانی بانگەشەی فەراهەمکردنی ئادازیی کاری ڕۆژنامەوانیی دەکات لە تورکیا و باکووری کوردستان.

دوای ئەو ڕەشبگیرییە ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان و عێراقیش، دژی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسانی کورد لە باکوری کوردستان داوایان لە ڕێکخراوەکانی داکۆکییکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد، کە فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن بۆ ئازادکردنیان.

هەروەها لەلای خۆیەوە، لەتیف فاتیح فەرەج رۆژنامەنووس، نووسەر و کەسایەتی رۆشنبیری دیاری شاری کەرکوک دەربارەی هێرشەکانی فاشیزمی ئەردۆغان بۆسەر دەنگی ئازاد و بوێرانەی گەلی کورد، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

فاشیزم بەسەر دەوڵەتدا زاڵە

سەبارەت بە زاڵبوونی فاشیزم لە تورکیادا، لەتیف فاتیح فەرەج بەم شیوەیە باسی لە فاشیزم لە تورکیا کرد: " دەوڵەتی تورکیا دەسەڵاتێکی فاشیزمە و هیچ کارێکی باش لە فاشیزم چاوەڕوان ناکرێت، بەدرێژای تەمەنی تورکیای کۆماری فاشیزم بەسەر دەولەتدا زاڵە و ڕێگە بەدروستبوونی پێکەوەژیان نادات، فاشیزم لە تورکیا توانیویەتی بەنێو سیستەمی پەروەردە و ئایندا بڵاوبێتەوە، دواجار فاشیزم لە تورکیا خۆی لە پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی دیکە کۆدەکاتەوە، کە ئەم فاشزمەی تورکیا ئەردۆغان سەرکردایەتی دەکات".

بۆ ڕێگری لەئاشتی رۆژنامەنووسانی کورد دەستگیر دەکرێن

سەبارەت بە دەستگیرکردنی ٢١ رۆژنامەنووانی باکورد کوردستان لەلایەن دەسەڵاتە فاشیستەکەی ئەردۆغان، ئەو رۆژنامەنووسە ووتی : "لە تورکیا و باکوری کوردستان هەدەپە و پەکەکە و تەواوی گەلی کورد، هەروەها نووسەران و بیرمەندانی تورک و کورد داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەن، بەڵام فاشیزمی ئەردۆغان ڕێگە بەمە نادات، کە داوین ڕێگریش دەستگیرکردنی ٢١ رۆژنامەوانی کوردی باکوری کوردستان بوو، لە ئێستادا تورکیا خۆی کردووەتە پۆلیسێکی نێودەوڵەتی و هەڕەشە لە ووڵاتانی ناوچەکە دەکات، رۆڵی پۆلیسی نیودەوڵەتی لەناوچەکە نازی ناتۆیە بەسەر تورکیادا، ئەو ناتۆیەی کە بەچەکەکانی رۆژانە کورد شەهید دەبێت ئێستا ئەرکی ناوتۆ و یەکێتی ئەوروپایە ڕێگری لە تورکیا بکەن، کە لەئێستادا لەسەر ئازادی ڕادەربڕین کچان و کوڕانی رۆژنامەنووسی کورد دەستگیر دەکات".

گەلی کورد بوێرانە دژی فاشیزم بەرخۆدان دەکات

هەروەها لەتیف فاتیح فەرەج نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری شاری کەرکوک، دەربارەی بەرخۆدانی گەلی کورد دژ بە فاشیزم ووتی: "لەگەڵ ئەوەی ستەمکاریی و فاشیزم هەیە لەباکوری کوردستان و تورکیادا، بەڵام خەڵکی دژی ئەو دەسەڵاتە فاشیزمە ئازایی و بوێرییان هەیە و بەرخۆدان ئەکەن، ئەم بوێرییەش تەنها لای گەلی کورد هەیە، کە دژی فاشیزم بەرخۆدان دەکات".

کورد شەڕی مانەوە دەکات و تورکیاش شەڕی سڕینەوە

لە کۆتایدا لەتیف فاتیح فەرەج ووتی: " کاتێک ئەتاتورک لەساڵی ١٩٢١ دەوڵەتی تورکیای نوێی دروستکرد، بەڵێنیدا کورد بەشێک بێت لەو دەوڵەتە، گەلی کورد لە تورکیا نەتەوەیەکی گەورەیە لەنیوان نەتەوە جیاوازەکانی تورکیادا، تورک نەتەوەی یەکەم نین لە تورکیادا بەڵکو تەنها ١٥٪ تورکیا تورکن، بۆ نموونە ئێستا ئەستەنبول ١٣ نەتەوەیی جیاوازی تێدایە،  لەئێستادا کورد شەڕی مانەوە دەکات و تورکیاش شەڕی سڕینەوە دەکات، چونکە گەلی کورد خاوەن مێژوو و خاک و بنەماڵە کلتورێکی دێرینە، بۆیە تورکیا هەوڵی سڕینەوەی دەدات بە لەناوبردنی دەنگی ئازاد و بوێر، لە ئێستادا گەلی کورد دژی فاشیزم شەڕی مانەوە دەکات".

ژ.ت