'عەلی کانیڕۆژ و هاوڕێکانی حەقیقەت و ئازادییان پیشاندا'

فەرمانداری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە عەلی کانیڕۆژ و غەمگین ئامەد، هەڵگورد باگۆک لە لایەن هاوڕێکانیانەوە یادکرانەوە.

شەهیدانی چاپەمەنی

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرمانداری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە شەهید عەلی کانیڕۆژ و دوو هاوڕێ فیداکارەکەی شەهید غەمگین ئامەد و شەهید هەڵگورد باگۆک لەلاین هاوڕێیانیان لە چاپەمەنی ئازاد و فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستارەوە یادکرانەوە.

فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار سۆزان چەولیک بەم شێوەیە باسی لە خەبات و ژیانی شەهید عەلی کانیڕۆژ کرد: "لە ساڵی ٢٠٠٦دا ئاشنای هەڤاڵ عەلی بووم. هەڤاڵێکی گەنج  بوو لە بڕیارگەبوو. دواتر هەڤاڵ عەلی بۆ کاری چاپەمەنی سەربازی یەپەگە دانرا و ساڵانێکی زۆر لەوێ کاریکرد و لەگەڵ هاوڕێیانیدا بەردەوام بوون لە پێشاندانی خەباتی گەریلا. لەم کارەدا چەندین هەڤاڵمان شەهید بوون. بۆیە لە کەسێتی شەهیدان هاوڕێ عەلی، هاوڕێ خەلیل، هاوڕێ زەردەشت، نورحەق، جەسور، ئارژین، بەفرین... هەموو هەڤاڵانی شەهیدمان یاددەکەینەوە.

هەڤاڵ عەلی نەک بە تەنها لە کاری چاپەمەنیدا بەڵکو لە خەباتی گەریلاییشدا خەباتگێڕبوو. لە چەندین هەرێمی بادیناندا خەباتی دەکرد. هەڤاڵ عەلی لەساڵی ٢٠١٢دا هاتە بۆتان و منیش لە سەردەمەدا لەنزیکەوە ناسیم."

پەیوەست بە بەشداربوونی عەلی کانیڕۆژ لە خەباتی چاپەمەنی و گەریلایەتیدا زۆزان چەولیک وتی: "هەڤاڵ عەلی شاگردی هەڤاڵ خەلیل و چەندین هەڤاڵی دیکە بوو. دوای شەهیدبوونی خەلیل داغ، ئیدی ئەرکەکانی هەڤاڵ عەلی زیاتربوو و لەوکاتەوە لە ناو خەباتی چاپەمەنیدا کاری باشتر و بەرفراونتری دەستپێکرد. لە کارەکەیدا هەمیشە ویستی بوو ببێت بە ڕێچکەگری شەهید خەلیل داغ.

هەڤاڵ عەلی لە هەموو بابەتێکدا هەڤاڵێکی بە هونەربوو. بە عەشقەوە ڕووی لە باکووری کوردستان کردبوو. بۆیە کە لە بۆتان بوو نەک بەتەنها لە چاپەمەنیدا بەڵکو لە هەموو کارێکی دیکەدا بە هونەرەوە کارەکەی ڕادەپەڕاند. ڕۆژەکانی لە بۆتاندا مانادار دەکرد و بەو شێوەیە دەژیا. لە ساڵی ٢٠١٢دا قۆناغێکی قورسی شەڕ بەڕێوەدەچوو، لەو قۆناغەدا هەڤاڵ عەلی کامێرامانی دەکرد و لەگەڵیشدا بە حەزێکی زۆرەوە کارەکانی دیکەی ڕادەپەڕاند، بۆیە هەمیشە لە دڵی هاوڕێکانیدا کەسێکی خۆشەویست بوو. شەهیدبوونی هەڤاڵ عەلی لەناو کاری چاپەمەنی سەربازیدا زۆر گران و کاریگەربوو. لەو باوەڕەدام هاوڕێیانی هەڤاڵ عەلی درێژە پێدەری زیندووڕاگرتنی ئەو میراتییە بن کە لەدوای خۆیەوە جێهێشتووە. وە خاوەنداری لەو میراتە بکەن و ئامانجەکانی بەدیبهێنن کە سەرکەوتنە."

'مرۆڤ حەزی دەکرد لەگەڵیدا کاربکات'

عەگید سیروان کە هاوپیشەی شەهیدی چاپەمەنی ئازاد عەلی کانیڕۆژبووە وتی: "سێ هەڤاڵی خەباتکاری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هەڤاڵ عەلی کانیڕۆژ، غەمگین و باگوک لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیاندا بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە."

عەگید سیروان باسی لەوەکرد شەهید کانیڕۆژ هەڤاڵێک سادە و خاکی بوو لە ژیاندا و وتی: "لەکاتی ئاسایی و لەو کاتی کاریشدا هەڤاڵێکی ڕەنجدەربوو. هاوڕێی هەموان بوو. هەموو کاتێک مرۆڤ حەزی دەکرد لەگەڵیدا کاربکات و لە کارەکانی بێزار نەدەبووین. لە پێناو هەموواندا خەباتی دەکرد. هەموو کاتێک دەیویست نوێکاری لە کارەکانی چاپەمەنیدا بکات، بەتایبەت لە کاری کامێرا و مۆنتاژدا. هەموو کاتێک ئەزموونی وەردەگرت و ویستی بوو ئەوەی دەیزانێت بە هەڤالانی بگەیەنێت."

'خواستی بوو ڕاستیەکان پیشانی هەموو کەسێک بدات'

پەیامنێری چاپەمەنی ئازاد عەگید سیروان پەیوەست بە هەردوو شەهیدانی دیکەی چاپەمەنی ئازاد وتی: "لە نزیکەوە هەڤاڵ هەڵگورد و غەمگینم بینی و لە ناوکاردا بوون. پێموابێ هەڤاڵ غەمگین لە تەمەنی نێوان ٤٠ بۆ ٤٥ ساڵیدا بوو. بەڵام زۆر گەنجتر دەردەکەوت. هەندێک کێشەی جەستەیی هەبوو، بەڵام هەمیشە بە مۆراڵ بوو. لە ناو کاری چاپەمەنیدا هەڤاڵێکی بە ئەزموون بوو. لە ساڵی ٢٠١٤دا لە ناو کاری چاپەمەنی هەپەگەدا بوو. بە ئەزمووندارییەکەیەوە هەمیشە دەیویست ڕاستیەکان پێشانی هەموو کەسێک بدات. لە ساڵی ٢٠٠٨دا دیمەنی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری جەنگی کە لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە ئەنجامدارا، لە لایەن هەڤاڵ عەلی کانیرۆژەوە تۆمارکرا."

'لە هەموو باردۆخێکی سەختدا کامێراکەی پێبوو'

خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد ڕۆنی دەشتەلانی ئاماژەی بەوەکرد کە هەڤاڵ عەلی سات بە ساتی ژیانی گەریلایی تۆمار دەکرد و وتی: "وێڕای کاری چاپەمەنی بەشداری چەندین کاری دیکەی دەکرد. لە ناو هەموو بارودۆخێکدا کامێراکەی ئامادەبوو و دیمەنی گەریلای تۆمار دەکرد. ئەندامێکی بە ئایدیا و بە توانای کاری چاپەمەنی بوو. گەر بپرسن پەیامنێری دۆخی شەڕ چۆنە، ئەو کاتە هەڤاڵ عەلی نموونی ئەو پەیامنێرییە. هەڤاڵ عەلی دیمەن و وێنەکانی گەریلای لە سەختریین بارودۆخەکاندا تۆمار دەکرد و دەیکردن بە مێژوو. میدیایی چاپەمەنی لە سایەیی بەرهەمەکانی ئەو هەڤاڵانەوە بەردەوامی هەیە. میراتێکی پر لە شکۆی بۆ ئێمە و گەریلا لە دوای خۆیەوە بەجێهێشت."

لە کۆتایی قسەکانیدا دەشتەلانی ئاماژەی بەوەدا شەهید غەمگین هەمیشە لە کارەکانیدا بە مۆراڵەوە پێشەنگایەتی دەکرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "هەڤاڵ هەڵگورد لە بنەڕەتدا هەڤاڵێکی مێردینی بوو. هەڤاڵیکی گەنج بوو. بەو تەمەنە گەنجەیەوە تەمەنێکی باشی لە خزمەتکردنی چاپەمەنی ئازاددا تەرخانکرد. لە شەڕی کەرکووک و چەندین شەڕی دیکەشدا گەریلا بوو. بۆ ئەرشێفکردنی شەڕی کەرکووک ڕەنجێکی زۆری دا.

بۆیە بۆ ئێمەی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد میراتێکی مەزنی بۆ جێهێشتین. بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێگەی ئەو بین و میراتەکەی ژیانی بکەینەوە."