عەلی عەونی و پەدەکە تەمەنێک لە خیانەت هەڵچنراو
پەدەکە وەک کەواسوری بەرلەشکری داگیرکەران، رۆژێک پێش پاسدار دەکەوێت بۆ سەرکوتی جوڵانەوەی رۆژهەڵات و رۆژێکیش دەبێتە چاوساغ بۆ هێرشی داگیرکەرکەری دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلا.
پەدەکە وەک کەواسوری بەرلەشکری داگیرکەران، رۆژێک پێش پاسدار دەکەوێت بۆ سەرکوتی جوڵانەوەی رۆژهەڵات و رۆژێکیش دەبێتە چاوساغ بۆ هێرشی داگیرکەرکەری دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلا.
روقایمانە ئەم خیانەتە رۆژێک لە زاری عەلی عەونیەوە بە ئاشکرا دانی پێدادەنرێت و رۆژێکیش لە زاری چەکدارێکیانەوە کە شان بە شانی پاسدارەکانی ئێران دژی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات دەجەنگن.
"ئێمە حزبی دیموقڕاتی کوردستانی عێراقین، بە ڕێبەری مەسعود بارزانی، ئێمە لەگەڵ مەسعود بارزانین و مەسعود بارزانیش هاوکاری خونەی مەنی( خومەینی) خومەینیش هاوکاری ئێمەیە، ئێمە لێرە شەڕ دەکەین لە دژی حزبی دیموکراتی ئێران و جەماعەتی تاڵەبانی، ئێمە توانیمان ئەو ناوچەیە لە دووژمنان ( حزبی دیموکراتی ئێران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) پاک بکەینەوە. پەیامی ئێمە ئەوەیە پاسدارانی دلێر هاوکاری ئێمە بکەن کە ناوچەکە لە دووژمنانی ئێمە، کە کوردی ئێرانن بە سەرۆکایەتی قاسملو پاک بکەینەوە."
ئەمە قسەی چەکدارێکی پەدەکەیە کە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوو ئەو کاتەی قیادەمۆقەتە شان بەشانی پاسدار و بەسیجەکان دژی جوڵانەوەی کوردی لە رۆژهەڵات شەڕیان دەکرد، بەو پەڕی شانازییەوە جاڕی ئەو خیانەتە دەدات.
لەوە بارەیەوە دکتۆر قاسملۆ سکرتێری ئەو کاتی حزبی دیموکراتی کوردستان و عەبدوڵای حەسەن زادە دەربارەی ئەو خیانەتەی قیادە مۆقەتە پەرتوکیکیان نوسیوە بە ناوی خیانەتەکانی قیادە مۆقەتە و تێدا ئاماژە بەوە دەکەن:" چهكدارانی قیاده موەقەتە، بهبێ هیچ پرهنسیپێك دژی ههموو كوردێكی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ بوون، ههمیشه له سهر سنوورهكانی كوردستان، كێشهیان بۆ خهباتگێڕانی كورد درووست دهكرد به فیتی داگیركهران و پهلاماری شۆڕشگێڕانی كوردیان دهدا بهبێ جیاوازی.
دكتۆر قاسملۆ له كۆتایی باسی قیاده موەقەتە، پرسیاری ئهوه دهكات كه ئایا بنهماڵهی بارزانی چیان دهوێت له گیانی خهڵكی كوردستانی ئێران، ههروهها دهڵێت (قیاده موەقەتە له كاتی هێرشكردنه سهر ناوچه ئازادهكراوهكان، به سهرۆك جاشهكانیان وتووه، ئێوه تهنیا مهسولییهتی شهڕهكه له ئهستۆ بگرن، ئهگینا شهڕهكه ئێمه دهیكهین. دهیشڵێت پێویسته ههموو گهلی كورد و به تایبهتی كوردی باشوور له بنهماڵهی بارزانی بپرسن ئایا بهم كارانه كوردی عێراق ڕزگار دهكهن؟)
لە ئیستاشدا کە ئیستا شەرێکی دژوار لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە سوپای تورکیای دگیرکەر بەرێوە دەچێت، ئەمجارەیان پەدەکە لە زاری عەلی عەونی بەرپرسی ئیستای لیژنەی لقی ٨ حزبەکە و لە ڕاگەیاندنی فەرمی خۆیەوە بە شانازییەوە پەردە لەسەر ئەو خیانەتەی لادەبات و داوا لە سوپای داگیرکەر دەکات کە بەرپرسان و گەریلاکانی پەکەکە بە درۆن بۆردوومان بکەن و شەهیدیان بکەن.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە
ئەوەی دوو ڤیدیۆیەی چەکدارەکەی پەدەکە و عەلی عەونی، کە لە دوو کاتی جیاوازدا تۆمار کراون و بەڵگەی مێژوویی و حاشاهەڵنەگرن لە سەر خیانەتەکانی پەدەکە رووی راستەقینەی ئەو حزبە و سەرکردەکانیان، کە بەردەوام بێ سڵکردنەوە دەستیان لەگەڵ داگیرکەران تێکەڵ کردووە و دەستیان چۆتە خوێنی شۆڕشگێڕانی کورد، بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکات.
ئەوەی جێگای سەرنجە پەدەکە بەردەوام و خیانەت و پەڵە پڕ شەرمەزارییەکانی وەک شانازی و سیاسەت دەرخواردی کۆمەڵگای کوردستان دەدات و مەکینەی راگەیاندنی بە شێواندنی راستیەکان و چەواشەکاری بەردەوام کار بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ئەو خیانەتانە دەکات، بەڵام وشیاری بەرزی نەتەوەیی گەلی کورد و بوونی بەڵگەی لەم جۆرە، هەوڵەکانی پەدەکە پوچەڵ دەکاتەوە و هیچ پاساوێک ناتوانێت ئەو پەڵە رەشە بە ناوچاوانی پەدەکە و عەلی عەونییەکانەوە سپی بکاتەوە.
هـ . ب