لەیلا گیوڤەن سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە بەتۆمەتی ئەوەى لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە وتەکانیدا "پڕوپاگەندەى بۆ رێکخستن" کردووە لەلایەن داداگای دەوڵەتى تورکەوە بە ٥ ساڵ زیندانی سزا درا.

بە پاساوی ئەوەى لەیلای گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری پێشووی جۆلەمێرگ لە ٢٠٢٠دا لە پانێلێکدا وتەیەکی پێشکەش کردبوو، لە ٤هەمین دانیشتنی دادگایکردنیدا سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا.

لە سکاڵانامەکەى داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە دژی گیوڤەن هاتووە، بەهۆی ئەوەی لە پانێلەکەدا وتویەتی "بانگەوازی ئاشتیی بەڕێز ئۆجالان زۆر گرنگە. گۆشەگیری هەڵبگرن. تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان بپارێزن. ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەدی دیت". ئەو وتانەى گیوڤەن وەک "بێ متمانەکردنی دەوڵەت"، "ئاراستەکردن و پاڵنانی گەل بەرەو رق و دوژمنایەتی" و "ستایشی تاوان و تاوانباران" نیشاندراوە.

دانیشتنەکە لەسەر ئەو سکاڵایەی دژ بە گیوڤەن دوێنێ ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لقی ٢ی دادگای سزاکانی دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ  بەڕێوەچوو.

 گیوڤەن لە زیندانی داخراوی جۆری ئیی ژنان لە ئەلازیخ و پارێزەرەکەی سەردار چەلەبی لە دادگای ئامەدەوە بە سیستمی پەیوەندی و دەنگ و ڤیدیۆیی (SEGBIS) ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا بوون.

دەستەی دادگا بە پاساوی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن" سزای ٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ گیوڤەن دەرکرد.

ژ.ت