لەیلا گیوڤەن: زیندانییە نەخۆشەکان ویژدانی هاوبەشی کۆمەڵگان

چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى ئەو زیندانییە نەخۆشانە، کە ئازاد ناکرێن و ئەو زیندانیانە، کە ئازادکردنیان دوادەخرێت لە کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد ماوەى ٤٤ رۆژە بەردەوامە. لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە لە زیندانەوە نامەیەکی  پشتیوانیی بۆ چالاکییەکە نارد.

چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى ئەو زیندانییە نەخۆشانە، کە ئازاد ناکرێن و ئەو زیندانیانە، کە ئازادکردنیان دوادەخرێت لە کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد ماوەى ٤٤ رۆژە بەردەوامە. چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژا)، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد دێرسیم داغ، ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە، ڕێکخستنی هەدەپەی یەنیشەهر، فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی مەد بۆ پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED)، کۆمەڵەی مافناسان و پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە / OHD)، سەبیحە تەمیزکان کچی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و هاووڵاتییان سەردانی بنەماڵەکانیان کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ چالاکییەکەیان و داواکانیان دووپات کردەوە.

سونای ئاسڵان بەڕێوبەری مەد توهاد فەد نامەی پشتیوانیی لەیلا گیوڤەنی بۆ چالاکییەکە خوێندەوە، کە لەیلا گیوڤەن لە زیندانی خارپێتەوە بۆ چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەکەکانى نوسیوە.

نامەکەی گیوڤەن:

 "بۆ زیندانییە نەخۆشەکان و بنەماڵە بەنرخ و هێژاکان؛

ئێمە لە ڕێگەی پارێزەرەکانمانەوە زانیمان، کە لە ئامەد دەستتان بە سەرهەڵدان و ناڕەزایەتیی کردووە. ئێمە ئەم ئێشکگرییە بۆ زیندانییە نەخۆشەکان زۆر بە واتادار دەزانین و سەری رێزمانی بۆ دادەنەوێنین. داواکانی ئێوە داوای هەموو گەلی کوردە. ئەم دەوڵەتە لە زیندانییە نەخۆشەکان دەترسێت. ئەم دەسەڵاتە دوژمنایەتیی گەلی کورد دەکات. ئەم دەسەڵاتە ئەو کەسانەى دەیەوێت، کە سەرەتا لە دژی بوون، بەڵام لە دوای دەستگیرکردنیان پەشیمان بوونەتەوە، بەڵام زیندانیان لە زیندانەکان دا سەرەڕای هەموو سەختییەکان سەر دانانەوێنن. زیندانیان لە زیندانەکان دا لە بریی ئەوەى داوای بەزەیی و مەرحمەت بکەن بە دارە مەیتەکان لە زیندانەکان دا دێنەدەرەوە. بە دڵنیاییەوە نەوەی نوێ شانازی بەڕاپەڕین و خۆڕاگری و سەرهەڵدانی ناو زیندانەکان دەکەن.

بنەماڵە بەنرخ و هێژاکان

بە دڵنیاییەوە چالاکییە ئێشکگرییەکەتان زۆر گرنگە، بەڵام تەنها ئەوە بەس نییە، چونکە ئەوە تەنها کێشەی ئێوە نییە، چونکا بابەتی زیندانییە نەخۆشەکان ویژدانی هاوبەشی کۆمەڵگایە، بۆیە پێویستە هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لایەنە سیاسییەکان و بنەماڵەى ١٠ هەزار زیندانیی سیاسی و گەلە هێژاکەمان پشتیوانی لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریتان بکەن. لە کەسایەتیی ئەم بنەماڵانەدا، کە دەستیان بە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری کردووە رێز لە هەموو گەلەکەم دەگرم.

لەیلا گیوڤەن

٠٤/١٢/٢٠٢١"