بە دیمەن

ماک لە گەڤەر و ئێلح هێزەکانی پۆلیسی تورکی کردە ئامانج

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی باغڵاری ئێلح و ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ١١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:٢٠جەنگاوەرانمان لە دوو باڵەوە لە گەڕەکی قشلای گەڤەر هێرشیان کردە سەر ئەندامانی پۆلیسی داگیرکەر."

هەروەها ڕاگەیاندراوە کە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلی مامارۆکی داگیرکەران لە ترسدا خۆی بە ستوونی گڵۆپدا کێشاوە و تێکشکا. لە ئەنجامدا ٢ کەسیان بە سەختی بریندار بوون و ٤ پۆلیسی دیکەی داگیرکەریش بریندار بوون.

سەبارەت بە چالاکییەکەی ئێلح، ڕاگەیەنداروە، "ڕۆژی ١١ی ئەیلول، کاتژمێر ٢١:٠٠ جەنگاوەرانمان بۆ یاد و بەبیرهێنانەوەی فەرماندەی هەپەگە، عەگید جڤیان لە گەڕەکی باغڵاری ئێلح بە بەرد و یارییە ئاگرینەکان چالاکییان ئەنجامدا و وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە. پاش شەڕێکی درێژخایەن، جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی لە گۆڕەپانەکە کشانەوە."