جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت دەکاتەوە پێویستە گەل بەرخۆدانێکی سەرتاسەری بکات و بڕژێنە گۆڕەپانەکان، دەڵێت: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، ڕۆژانە تەرمی هاوڕێیەکانمان لە زیندانەوە دێنەدەر، هێرشی پاکتاوکردن دژی گەریلاکانی ئازادی هەیە، ڕۆژئاوا بە تەواوەتی لەژێر هێرشدایە و ئیرادەمان دەستبەسەر دەکرێت، لەم هەلومەرجانەدا، بێجگە لە بەرخۆدان ڕێگەیەکی تر نییە".
ماک جەخت دەکاتەوە دژی دەسبەسەراگرتنی ئیرادە، لە هەموو لایەک چالاکیی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام دەدەن، گوتی: "هەر کەس و دامەزراوەیەک ئیرادەی گەلەکان قبووڵ نەکات، ئامانجی ئێمەیە. بانگەواز لە هەموو جەنگاوەرانمان دەکەین، هەموو کەس و دامەزراوەیەکی دەوڵەت بکەنە ئامانج. ئێمە وەڵامی ئەو بەربەرییانە دەدەینەوە کە دڕندانە هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان و مرۆڤەکانی ئێمە دەکوژن. بانگەواز لە جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستانمان دەکەین، بەتایبەت لە مێردین و ئێلح و خەلفەتی و چوار پارچەی کوردستان و تورکیا، بڕژێنە گۆڕەپانەکان و وەڵامی پێویست بدەن بە دەوڵەتی ستەمکاری تورک. هەموو چالاکییەک و هەموو ئامانجێک ڕەوایە".