مام بەشیر لە شاری لیەگ یادی کرایەوە

لە شاری لیەگ یادی مام بەشیر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی کرایەوە کە لە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.

لە شاری لیەگ یادی مام بەشیر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی کرایەوە کە لە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا. مەراسیمەکە لە ناوەندی کەلتوری میزیپۆتامیا کورد ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا باسی ئەوەکرا کە مام بەشیر بێ جیاوازی ئایینی بۆ چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانی کرد.

هەروەها بەڵگە فیلمێک لەبارەی ژیانی مام بەشیر پێشکەشکرا..

مام بەشیر لە ١٤ی کانونی ٢٠٢٠دا لە شەنگال لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا. مام بەشیر لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال، بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی خەباتێکی گەورەی بەڕێوەبرد.

مام بەشیر لە ساڵی ١٩٥٦دا لە ئێلح لەدایک بووە و باوکی ٦ منداڵە. لە ساڵی ١٩٧٠ بەهۆی فشاری دەوڵەتی تورک چووەتە ئەڵمانیا.

ف.ق