مام فارس داوای لە جۆتیاران کرد هاوکاری پێشکەش بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکەن

مام فارس حسێن سەرۆکی جۆتیارانی سەردەم لە هەولێر رووی لە سلێمانی کرد و لە کارگەی جگارە هاوکاری پێشکەش کرد، بانگەوازی لە هەموو جۆتیاران کرد کە هاوکاریەکانیان بگەیەننە لێقەوامان.

دوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە باکور و رۆژئاوای کوردستان لە باشوری کوردستان هاوکاری لە زۆر دەڤەر کۆکراونەتەوە.

لەگەڵ ئەوەی بانگەوازی دەکرێت کە هاوکاریەکان لە رێگەی حکومەت و دەسەڵاتەوە پێشکەش نەکرێت، کەمپەینەکانی نزیکی حکومەت و دەسەڵات لە رێگەی حکومەتەکانی تورکیا، ئێران و سوریاوە هاوکاری دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا لە کارگەی جگەرەی سلێمانی، هاوکاریەکان لەگەڵ مانگی سوری کوردستان و هەدەپەوە کۆدەکرێنەوە.

مام فارس سەرۆکی جۆتیارانی سەردەم  کە لە هەولێرەوە سەردانی سلێمانی کردووە، هاوکاری پێشکەش کرد. رایگەیاند کە ئەوان باوەریان لە دەزگاکانی حکومەت نییە، بۆیەش رووی لە سلێمانی کرد و هاوکاری خۆی رادەستی کەمپەینی هانا کرد.

مام فارس وتی، " من زۆر خۆشحاڵم کە سەردانی سلێمانیم کردووە و هاوکاریم پێشکەشی کەمپەینی هانا کرد. ئەم کەمپەینە جێگەی باوەڕیە. بانگەوازی لە هەموو جۆتیاران لە سلێمانی و هەلەبجە دەکەم کە هاوکاریەکانیان بگەیەننە لێقەوماوان. هاوکاریەکانیان رادەستی هەدەپە و دەزگاکان بکەن، نەک لە رێگەی دەسەڵات و دەزگاکان. لە هەولیر رێگە نەدراوە هاوکاری کۆبکرێتەوە، بۆیەش هاتینە ئێرە و هاوکاریم پێشکەش کرد."

مام فارس دوای ئەوەی هاوکاری پێشکەش کرد، لە رێگەی تەلەفونەوە بانگەوازی لە جۆتیاران کرد کە هاوکاریەکانیان پێشکەش بە خەڵکی لێقەوماو بکەن.

ف.ق