مامۆستا لوقمان نەجم بە هۆکاری ڕەخنەکردنی پەدەکە دادگای دەکرێت

مامۆستا لوقمان نەجم بەجید کە بە هۆکاری ڕەخنەگرتن لە پەدەکە ڕفێندرا، لە ئێستادا بە هەمان پاساو دادگای دەکرێت و داوای ٦ ساڵ زیندانیکردنی دەکرێت.

دۆسیەیی دادگای

مامۆستای قوتابخانەی ئامادەیی، مامۆستا لوقمان نەجم بەجید لە شارۆچکەی سیدەکانی ناوچەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر ڕۆژی ٢٣/١١/٢٠٢٣ لە لایەن هێزێکی چەکداری پەدەکەوە ڕفێندرا. زانراوە مامۆستا لوقمان کە باوکی ٣ منداڵە، مانگانە زانیاریی لە بارەیەوە نادرێت بە خێزانەکەی، دوای ئەوەی ڕەخنەی لە دەسەڵاتداری پەدەکە کرد، لە لایەن پەدەکەوە ڕفێندرا. بنەماڵەکەی بە هۆکاری هیواخواستن  بۆ بەربوونی کوڕەکەیان لە ماوەی ڕفاندنەکەیدا بە بێ دەنگی مانەوە، لە پێناو بەربوونی کوڕەکەیان بانگەوازی هاوکارییان لە هەموو لایەک کرد.

ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن دادگاکانی پەدەکەوە بۆ دادگایکردنی مامۆستا لوقمان ئامادەکراوە، پڕە لە تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەما، یەکێک لەو تۆمەتە هەڵبەستراوانە تۆمەتی'هاوکاریکردنی پەکەکە'یە.

دادگاکانی پەدەکە دوای دوورخستنەوەی مامۆستا لوقمان لە پیشەی مامۆستایەکەی، داوای سەپاندی ٦ ساڵ زیندانی بەسەر ناوبراودا کردووە.

بڕیارە دانیشتنی دۆسیەی دادگای مامۆستا لوقمان نەجم لە ٢٥ی ئابدا بەڕێوەبچێت.

مامۆستا لوقمان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە هۆکاری بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان و دەرخستنی کێشەی مامۆستایانی هەرێم، دووجار لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیرکرابوو.