لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکی مانگرتن لەخواردن کە لە ١ی شوباتەوە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە لەلایەن گروپی پێنجەمەوە نۆرەکەی وەرگیرا و چالاکییەکە بەردەوامە.
بەر لە دەستاودەستکردنی چالاکییەکە بە خولەکێک بێدەنگی رێز لە سەرجەم شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان گیرا. دوای رێزگرتنەکە لەسەر ناوی گروپی چوارەم نورەدین کایا قسەی کرد.
نورەدین کایا لە سەرەتای قسەکانیدا گیانبەختکردووانی بومەلەرزەکەی شەشی شوباتی بە بیرهێنایەوە و وتی، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسانە دەکەم کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. ئامانجی چالاکییەکەمان سکاندنی گۆشەگیری توندکراوە لە سەر ریبەر ئاپۆ. تا بەجەستەیی سەرۆکی خۆمان ئازاد نەکەین دەست لە چالاکییەکانمان هەڵناگرین. داوا لە سەرجەم شوێنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ئەرکەکانیان جێبەجی بکەن".
دوای وتەکان چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەستاودەستی پێکرا.
هـ . ب