مانگرتنی مامۆستایان بەردەوامە و ئەمڕۆ بە مەبەستی خۆپیشاندان بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن

مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی بە مەبەستی پێدانی شایستە داراییەکانیان بەردەوامە، ئەمڕۆش بە مەبەستی خۆپیشاندان بەرەو هەولێر بە ڕێکەوتن.

ماوەی ١٣ ڕۆژە بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی بەمەبەستی پێدانی مووچەکانیان و گەڕاندنەوەی پلەبەرزکرندنەوە و تەوتین کردنی موچەکانیان و چەند داواکارییەکی دیکە مانیان لە خواردن گرتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەندین کەسایەتی و هونەرمەند و توێژی جیاواز سەردانیانیان کردوە. هاوشانی ئەوانە، لە تەواوی باشووری کوردستانەوە مووچەخۆران و توێژە جیاوازەکان بە درێژایی ڕۆژ سەردانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوویان کردوە و پشتیوانی خۆیان دووپات کردەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لە چەندین شار و شارۆچکەوە بەمەبستی ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندان بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوتن. هێزە ئەمنیەکانی پەدەکە ڕێگری لە خۆپیشاندەران کرد بۆ چوونە نێو شاری هەولێرەوە.